بۆ پیاوان.. خانمی زیرەک بهێنن تا لە نەخۆشی بەدووربن
09/08/2016


 

لە نوێترین توێژینەوەدا گروپێک لە زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێویستە پیاوان هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتی زیرەکدا بکەن بۆی لە نەخۆشی خەڵەفان بە دوور بن.

 

زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەو ژینگەیەی کەسێک تیایدا دەژی کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر چانسی تووشبوون بە نەخۆشی خەڵەفان.

 

پرۆفیشۆر لۆرێنس واڵی (کە مامۆستای زانکۆی ئەبێردیینی بەریتانییە) بە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی راگەیاند ئەگەر پیاوێک دەیەوێت ژیانێکی درێژتر بژی، ئەوا پێویستە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی زیرەک و وریادا بکات.

یەکێک لە رێگاکانی رێگری کردن لە نەخۆشی خەڵەفان و لەبیرچوونەوە بریتییە لە ئەنجامدانی ئەو شتانەی دەبنە هۆی بەکارهێنانی مێشک بە رادەیەکی زۆر، بۆ نموونە گفتوگۆیەکی فەلسەفی، گفتوگۆیەکی زانستی، یاری شەترەنج، یاری ووشەی یەکتربڕ یان هەر چالاکییەکی تر کە ببێتە هۆی جوڵاندنی مێشک بە رێژەیەکی زۆر.

 

بە ووتەی زانایان هەبوونی هاوسەرێک کە رۆژانە ئەو چالاکییانەی سەرەوەت لەگەڵ ئەنجام بدات بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە درێژایی تەمەنت، ئەوا هاوکار دەبێت لە دواخستن یان رێگری کردن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی خەڵەفان.

 

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو کەسانەی لە کاتی گەنجیدا مێشکیان زۆرتر لە کەسانی ئاسایی بەکاردەهێنن، بە رێژەیەکی کەمتر تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە و خەڵەفان دەبن لە کاتی پیریدا.

ئەوەی لە بەشی سەرەوەی وێنەکەدا دیارە مێشكی کەسێکی ئاساییە کە تووشی نەخۆشییەکە نەبووە و بەشی خوارەوەش هی کەسێکە کە تووش بووە. 
People who had physical signs of the disease showing up on their brain scans (pictured) but developed no symptoms were generally ‘highly intelligent’ and ‘in high-powered jobs’, according to the study


 

ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە و خەڵەفان ساڵ لە دوای ساڵ زیاد دەکات لە سەرانسەری جیهاندا. پێشبینی دەکرێ تا ساڵی ٢٠٢١ رێژەی تووشبوانی ئەو نەخۆشییە بە تەنها لە وڵاتی بەریتانیا بەرزببێتەوە بۆ یەک ملیۆن تووشبوو.

یەکێک لە هۆکارەکانی زۆربوونی ئەم نەخۆشییە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی تەمەنی دانیشتوان و زۆربوونی تەمەنی کەسە بەساڵاچووەکان. زانایان لە ئێستادا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە درێژخایەنە کوشندەیە.

ژماره‌ی بینین‌ : 319
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll