ئەلیسا ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێ
09/08/2016
ئەلیسا، گۆرانیبێژی لبنانی كە بە گۆرانیبێژی ژمارە پێوانەیییەكان ناسراوە، ژمارەیەكی تریشی شكاند و بووە یەكەم كەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە تویتەر، زیاتر لە 10 ملیۆن فۆڵۆی هەبێ.

نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تویتەر، بەبۆنەی ئەوەی كە ئەلیسا یەكەم ناسراوە لە سنوورەكەیدا، بەربەرستی 10 ملیۆن فۆڵۆ بشكێنێ، پیرۆزبایی لێ دەكات.
تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بۆ هەر بڵاوكراوەیەك كە ئەوانەی فۆڵۆیان گەیشتووەتە یەك ملیۆن كەس، پارەیان دەداتێ، بۆ ئەوانەش كە گەیشتووەتە سەرووی 10 ملیۆن، ڕێژەی پارەكە بە سیستەمێكی پیادەكراوی خۆیان زیاد دەكات.
لە پاش ئەلیسا لە تویتەر، نانسی عەجرەم، نەجوا كەرەم، هەیفا وەهبی، ڕاغب عەلامە و كارۆل سەماحە دێن كە هەموویان لبنانین.
ئەلیسا، جگە لە "تویتەر"، لە "فەیسبووك"یش بە نزیكی 21 ملیۆن لایك و لە یوتیوب بە زۆرترین بینەری كیلپەكانی ژمارەی پێوانەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شكاندووە، لە تۆڕی ئینستاگرامیش لە ڕكابەرە بەهێزەكانە. ئەلبوومەكانیشی هەموو جارێ دەبێتە پڕ فرۆشترین ئەلبوومی ساڵ.
وشە/ ك.

 

ژماره‌ی بینین‌ : 1529
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll