شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان و چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە ، شێرپەنجەی دەم یەكێكە لە جۆرەكانی ئەم نەخۆشیە و ئەمەش چەند جۆرێكی هەیە لەوانەش
- جۆرێك شێرپەنجە كە بەهۆی وەرمی شانەی لیكە ڕژێنەكانەوە دروست دەبێت .
-ئەو وەرەمەی لە ئەنجامی گەشەی ناتەندروستی خانەكانی میلانین دروست دەبێت كە لە دەوروبەری پێستی دەم و لێودا هەیە و ئەمە پێی دەوترێت وەرەمی میلانینی .
- هەندێكجار شێرپەنجەی قوڕگ لە ئەنجامی گەشەی ناتەندروستی خانەكانی لەوزەتێنەوە دروست دەبێت .
نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم :
- هەستكردن بە سڕبوون و ئازار لە ڕوخساردا.
-تێكچونی شێوەی زمان و هەندێكجار زمان توانای جوڵەی ئاسایی نامێنێت .
-دەركەوتنی هەڵئاوساوی لە بەشی ناوەو و دەرەوەی لێو .
-ئەو هەڵئاوساویانەی دەردەكەوێت زۆركات ڕەنگەكەی تۆخ و شێوەیەكی بەرزی هەیە .
-توانای قوتدان كەمدەبێتەوە ئەو كاتەی مرۆڤ توشی شێرپەنجەی قوڕگ ببێتەوە .
هەركاتێك هەر هەڵئاوساویەكت لەناو دەمتدا بینی و ئەم نیشانانەت هەست پێكرد ئەوە زۆر زوو سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دەست نیشانكردنی نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە ، هەتا زوتر نەخۆشی شێرپەنجە دەست نیشان بكرێت ئەوە بە دڵنیایەوە چارەسەری ئاسانتر دەبێت .