‌نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم
09/08/2016
 
شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان و چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە ، شێرپەنجەی دەم یەكێكە لە جۆرەكانی ئەم نەخۆشیە و ئەمەش چەند جۆرێكی هەیە لەوانەش  
- جۆرێك شێرپەنجە كە بەهۆی وەرمی شانەی لیكە ڕژێنەكانەوە دروست دەبێت .
 
-ئەو وەرەمەی لە ئەنجامی گەشەی ناتەندروستی خانەكانی میلانین دروست دەبێت كە لە دەوروبەری پێستی دەم و لێودا هەیە  و ئەمە پێی دەوترێت وەرەمی میلانینی .
 
- هەندێكجار شێرپەنجەی قوڕگ لە ئەنجامی گەشەی ناتەندروستی خانەكانی لەوزەتێنەوە دروست دەبێت .
 
نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم :
 
- هەستكردن بە سڕبوون و ئازار لە ڕوخساردا.
-تێكچونی شێوەی زمان و هەندێكجار زمان توانای جوڵەی ئاسایی نامێنێت .
-دەركەوتنی هەڵئاوساوی لە بەشی ناوەو و دەرەوەی لێو .
-ئەو هەڵئاوساویانەی دەردەكەوێت زۆركات ڕەنگەكەی تۆخ و شێوەیەكی بەرزی هەیە .
-توانای قوتدان كەمدەبێتەوە ئەو كاتەی مرۆڤ توشی شێرپەنجەی قوڕگ ببێتەوە .
 
هەركاتێك هەر هەڵئاوساویەكت لەناو دەمتدا بینی و ئەم نیشانانەت هەست پێكرد ئەوە زۆر  زوو سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دەست نیشانكردنی نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە ، هەتا زوتر نەخۆشی شێرپەنجە دەست نیشان بكرێت ئەوە بە دڵنیایەوە چارەسەری ئاسانتر دەبێت .



ژماره‌ی بینین‌ : 1604
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
سوودەکانی خواردنی پیاز ...
‌تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll