‌مانای بینینی خۆشەویستەكەت لە خەوتدا
10/08/2016

گومانی تیادا نیە ئەو خەونانەی شەوان دەیبینین زۆركات مانای تایبەتی هەیە و ئاگاداركەرەوەن بۆ مرۆڤ، شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ خەونە جیاوازەكان ، شیكردنەوەی ئەمڕۆ لەسەر بینینیی ئەو كەسە دەبێت كە خۆشت دەوێت و ئاشقی ئەویت  .

لێكدانەوەی ئەم خەونە بەگوێرەی دۆخی كۆمەڵایەتی كەسەكە دەگوڕێت ،واتە ئەگەر هاوسەرگیری كردبێت یان نەیكردبێت .

- شیكەرەوەكانی خەون ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بینینی خەون بە كەسێكەوە كە خۆشت بوێت مانای ئەوە دەبەخشێت بیری ئەو كەسە دەكەیت یان ئەو بیرت دەكات ، ئەمە كاردانەوەیەكی سروشتی و ئاسایی دەبێت .

-ئەگەر خۆشەویستەكەت بینیی لە خەوتدا زۆر پێدەكەنی ئەوە مانای وایە لە دۆخێكی باشدا نیە و پێویستە بە یارمەتی هەیە .

-ئەگەر كەسێكت بینی لە خەوتدا لەگەڵ خۆشەویستەكەت بوو ئەوە ڕەنگە ئەو كەسە مەبەستی بێت كێشەیەك لە نێوانی ئێوەدا دروست بكات .

-ئەگەر خۆشەویستەكەت بینیی لە خەوتدا و ناپاكی لێكردیت لەگەڵ كەسێكی دیكەدا ئەوە ڕەنگە ئەو بەڕاستی تۆی نەوێت و پێویستە زۆر بە وریایی لەم بابەتە دڵنیابیت .

-ئەگەر لەگەڵ خۆشەویستەكەت گەشتت كرد لە خەوتدا ئەوە مانای وایە بەیەك دەگەن .

-ئەگەر خۆشەویستەكەت لە خەوتدا گریا ئەوە مانای وایە دڵخۆشە .

- ئەو كەسەی دەزگیرانداربێت و خەون بە خۆشەویستی پێشویەوە ببینێت ئەوە مانای وایە دەیەوێت بەراورد بكات لەنێوان ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ كردوە لەگەڵ ئەو كەسەی لێی جیابۆتەوە واتە خۆشەویستی پێشووی .

- ئەگەر كەسێكیت هاوسەرگیریت نەكردوە و خۆشەویستی پێشووت لە خەوتدا بینیەوە ئەوە مانای وایە هێشتا دڵت لایەتی و چەند شتێك هەیە كە بەتەواوەتی بیری خۆتت نەبردۆتەوە لەسەر ئەو .





ژماره‌ی بینین‌ : 503
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll