‌حەوت ڕەفتار ڕاست و درۆی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە قسەت بۆ دەكات
10/08/2016
هەندێك جار مرۆڤ ویستی شاردنەوەی بابەتەكانی هەیە لەو كەسانەی لە دەوروبەرین ، لە ڕاستیدا هەندێك جوڵە و ڕەفتاركردن هەیە كە ئاشكرای دەكات چی لە ناختدایە و چ كارێكات كردوە یان ئەو بابەتە چیە كە بێزاری كردویت ، زۆرجاریش تۆنی دەنگ و ڕەنگ و ڕوخسار و چاوەكان ئەو شتەی ناو ناخ و دڵت ئاشكرا دەكەن كە خۆت ویستت نیە باسی بكەیت ، شارەزایانی بواری دەرونی چەند ڕەفتار و هەڵسوكەوتێكیان ئاشكرا كردوە كە لەڕێیەوە ئەوەی مرۆڤ لە ناخیدایە ئاشكرا دەبێت ، لەبەر ئەوە پێویستە زۆر ئاگاداربیت ئەگەر ناتەوێت كەس لە بابەتەكانی ناو ناخت بگات .

1- چاو : ئەگەر كەسی بەرامبەرت كاتێك تۆ لەگەڵی كەوتیتە گفتوگۆ و چاوەكانی بە ئاڕاستەی ڕاست و چەپ جوڵاند كاتێك قسەی بۆ دەكردیت واتە تەماشای چاوەكانی تۆی نەدەكرد ئەوە مانای وایە و ئەگەری زۆرە كە ڕاستت لەگەڵ نەڵێت .


2- ئەگەر ئەو كەسەی قسەی بۆ دەكردیت لەكاتی وتوێژی لەگەڵت هەنگاوێك بۆ دواوە چوو ئەوە مانای وایە كە ڕاستی لەگەڵ نەوتویت و ویستی ئەوەی هەیە لەو درۆیە ڕابكات كە لەگەڵ تۆ كردویەتی .


3- لوت خوراندن : ئەو كاتەی مرۆڤ ئارام نەبێت لە ڕووی دەرونیەوە و بترسێت ئەوە ئاستی هۆرمۆنی ئەدرینالین لە خوێنیدا زیاد دەكات كاتێك بەرامبەرەكەت قسەت بۆ دەكات و بەردەوام لوتی دەخورێنێت ئەوە مانای وایە شڵەژاوە لەبەر ئەو درۆیانەی بۆتۆی كردوە .


4-دەست لێدان لە گوێكان لەكاتی قسەكردندا یەكێكی دیكەیە لە ڕەفتارەكان و مانای درۆكردن دەگەیەنێت .

5- ئاگاداربە كاتێك قسە دەكەیت بە دەستت دەمت مەشارەوە چونكە پسپۆڕانی بواری دەرونی ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی لەكاتی قسەكردندا دەمیان دەگرن واتە بە دەستیان دەمسان دەشارنەوە ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت ئەو كەسەی قسە دەكات دەیەوێت زۆر بەووردی قسەكانی بهۆنێتەوە .


6-زۆر بەرز بونەوە و نزم بونەوەی تۆنی دەنگ ،یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی ناڕاستگۆی ئەو كەسەی قسە دەكات .

7-ئەگەر كاتێك قسەت بۆ كەسێك دەكرد دەستی چەپی خستە ژێر چەناگەیەوە ئەوە مانای وایە بێزار بوە لە قسەكانت و ئارەزوو دەكات  لە كورتی بابەتە ببڕیتەوە .
ژماره‌ی بینین‌ : 278
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll