‌هۆكاری هەستكردنە بە كەوتنە خوارەوە لەكاتی نوستندا
11/08/2016

هەندێكجار كاتێك مرۆڤ دەچێتە خەوی قوڵەوە لەپڕێكدا هەست دەكات لەشوێنێكی بەرزەوە فڕێی دەدەنە خوارەوە ، تۆش تا ئێستا هەستت بەم شتە كردوە ؟ هیچكات پرسیوتە  هۆكاری ئەمە چیە؟

لەڕاستیدا هۆكاری ئەم هەستكردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە تۆ چویتتە خەوێكی قوڵەوە و ئەمە وایكردوە بگەیتە بەرزترین ئاستی ئارامی دەرونی و بەختەوەریەوە كە  پێی دەوترێت (لەرزین لەسەرەتای نوستندا ).

ئەم دۆخە هێما و نیشانەیە بۆ دۆخێك كە مرۆڤ هیچ دەسەڵاتێكی تیایدا نیە  و  كاتێك  مرۆڤ لە باری هۆشداریەوە دەچێتە دۆخێك كە پێی دەوترێت خەوی قوڵ و لێرەوە چەند جارێك ئەو هەستەی بۆدێت كە لەشوێنێكی بەرزەوە فڕێ دەدرێتە خوارەوە یان جۆرێك تەزووی لەرزین بەجەستەیدا دێت و سەرەتای چونە ناو خەوی قوڵە .

بەڵام هەندێكجار ئەم دۆخە لە مرۆڤدا ڕودەدات كە لە خەوێكی ئاسایدابێت و كەمێك بێئاگا بوبێت ،پلەی گەرمی جەستەی دادەبەزێت و لێدانی دڵ خاو دەبێتەوە و ماسولكەكانی جەستە خێراتر لە ماسولكەكانی مێشك ئارام دەبێتەوە و ئەمە وادەكات مێشك ئەو پەیامەی پێبگات كە تۆ دەكەویتە خوارەوە و بۆ ئەوەی جەستەت ڕزگاربكات ئەم  جۆرە هەستەت پێدەبەخشێت و تەزویەك بەشێوەی لەرزە بەجەستەدا دێت .
ژماره‌ی بینین‌ : 418
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll