هەشت خۆراك رێگری‌ لەتوشبون بەشێرپەنجە دەكات
11/08/2016
ئاشكراكردنی‌ پێشوەختی‌ شێرپەنجە باشترین هۆكارە بۆ ئەوەی‌ كەسی‌ توشبوو چارەسەری‌ خۆی‌ بكات، لەلایەكیترەوە كۆمەڵێك خۆراك هەیە رێگری‌ لەتوشبون بەشێرپەنجە دەكات، بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕ دەیلی‌ میل لیستی‌ كۆمەڵێك خۆراكی‌ دیاریكردوە توانای‌ رێگریكردن لەشێرپەنجەیان هەیە:

قەرنابیت: مادەی‌ sulforaphane تێدایە كە پێكهاتەیەكی‌ كیمیاییەوە 

كاردانەوەی‌ هەیە دژی‌ شێرپەنجە هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی‌ كاریگەری‌ هەبێت باشترە بەر لەقوتدانی‌ زۆر بجوێت لەنێو دەمدا‌و ئەو پێكهاتەیە بەشوێن خانەكانی‌ شێرپەنجەدا دەگەڕێت‌و لەناویان دەبات.

گێزەر: كاردانەوەی‌ گرنگی‌ بۆ بەرنگاربونەوەی‌ شێرپەنجە هەیە بەتایبەتی‌ شێرپەنجەی‌ پرۆستات.

ئەڤۆگادۆ: بڕێكی‌ زۆر دژە ئۆكسیدی‌ تێدایە‌و دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ مەترسی‌ شێرپەنجە.

بڕۆكۆلی‌: یەكێكە لەو سەوزە سروشتیانەی‌ بەرەنگاری‌ شێرپەنجە دەبێتەوە بەتایبەتی‌ شێرپەنجەی‌ قۆڵۆن.

تەماتە: یارمەتی‌ جەستەی‌ مرۆڤ دەدات مادەی‌ لیكۆبین بڕژێنێت كە یەكێكە لەمادەكانی‌ دژە ئۆكسید‌و بەسودە بۆ بەرەنگاربوەنەوەی‌ شێرپەنجە.

گوێز: بەهۆی‌ بونی‌ ترشەچەوری‌ ئۆمیگا3 تێیدا یارمەتی‌ كەمكردنەوەی‌ مەترسی‌ شێرپەنجەی‌ مەمك‌و پرۆستات دەدات.

سیر: رێگری‌ لەتوشبون بەشێرپەنجە دەكات لەرێگەی‌ وەستانی‌ گەشەی‌ خانەكانی‌ شێرپەنجە لەجەستەدا.

زەنجەفیل: یەكێكە لەخوردنە گرنگەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی‌ خانەكانی‌ شێرپەنجە بەتایبەتی‌ پرۆستات.
ژماره‌ی بینین‌ : 1012
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll