‌ئەگەر یاری لەشجوانی دەكەیت ئەم 10 خۆراكە بۆ جەستەت پێویستە
12/08/2016
 
زۆركات كوڕان ئارەزووی ئەوە دەكەن خاوەنی ماسولكە و جەستەیەكی جوان و سەرنجڕاكێش ین ، بۆ ئەوەش پەنا دەبەنە بەر یاری لەشجوانی و خواردنی خۆراكی تایبەت بەبەهێزكردنی ماسولكەكان ، ئەگەر دەتەوێت ماسولكەكانت بەهێزبێت ئەوە دەتوانیت سوود لەم حۆراكانە وەربگریت بۆ ئەو مەبەستتە .
 
1- بادەم : 
ئەگەر دەتەوێت ماسولكەكانی جەستەت بەهێزبێت ئەوە ڕۆژانە چارەكە كوپێك بادەمی شیرین بخۆئەم بڕە لە بادەم ، 8 گرام پرۆتین و 12 گرام چەوری لە پێكهاتەیدا هەیە 
 
2- پەنیر :
خواردنی نیو كوپ پەنیر زۆر پێویستە بۆ ئەو كەسانەی یاری لەشجوانی دەكەن و دەیانەوێت ماسولكەكانیان بەهێزبێت ، ئەم بڕە لە پەنیر ، 14 گرام پرۆتین و 2 گرام چەوری لەپێكهاتەیدا هەیە .
 
3- گوێچكە ماسی :
100 گرام گوێچكە ماسی باش كوڵاو زۆر پێویستە بۆ كەسێك یاری لەشجوانی یكات ئەم ژەمە 20 گرام پرۆتین و 5 گرام چەوری لەپێكهاتەیدا هەیە .
 
4-ماست :
ڕۆژانە یەك كوپ ماست بخۆ ئەمە 8 گرام پرۆتین و 8گرام چەوری تیادایە و پێویستە بۆ جەستە .
 
5- شیری سۆیا :
كوپێك لەم شیرە یەكێكە لە خواردنەوە پێویستەكان بۆ جەستەی یاریكەری لەشجوانی 4 گرام پرۆتین و 6 گرام چەوری لە پێكهاتەی ئەو كوپەدا هەیە .
 
6-هێلكە :
پێنج هێلكە پێویستی جەستەی كەسێكە یاری لەشجوانی بكات لەپێكهاتەی ئەو پێنج هێلكەیەدا 31 گرام پرۆتین و 24 گرام چەوری هەیە .
 
7-ماسی سالمۆن :
ڕۆژانە پارچەیەكی مامناوەند لەم ماسیە بخۆ ئەگەر دەتەوێت لەش ولارت جوان بێت ، پارچەیەك لەم ماسیە 20 گرام پرۆتین و 13 گرام چەوری تیادایە .
 
8-برنجی قاوەی :
كوپێك برنجی قاوەی بخۆ ، ئەمە 5 گرام پرۆتین و 2 گرام چەوری تیادایە .
 
9-مریشك : 
پێویستە ڕۆژانە 450 گرام گۆشتی مریشك بخۆیت  ئەمە 30 گرام پرۆتین و 3 گرام چەوری تیادایە و سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی سەوزە ناكەن .
 
10- گۆشتی سوور : 
بۆ ئەوەی ماسولكەكانت بەهێز بێن ڕۆژانە پارچەیەك گۆشتی سوور بخۆ .
ژماره‌ی بینین‌ : 1645
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll