‌دوور بكەوەرەوە لە وتنی ئەم دەربڕینانە بە خانمێك تازە منداڵی بوبێت
13/08/2016
هەندێكجار وتنی وشەكان زیاتر لە ئازاردانی جەستەی كاریگەری دەبێت لەسەر دەرونی مرۆڤ ، بۆ ئەوەی هەستی كەسی بەرامبەرت بریندا نەكەیت و ئازاری نەدەیت ئەوە پێویستە ئەم وشانە بە خانمێك نەڵێت كە تازە بوە بە دایك بۆ ئەوەی هەستی بریندار نەكەیت و ئازاری نەدەیت .
 
1- بەهیچ شێوەیەك لەتۆ ناچێت : لە بنەڕەتدا شێوە و ڕوخساری منداڵەكان هیچ دیار نیە لە كێ دەچێت ، باشتر وایە بۆ ئەوەی شێوەی خۆت لای كەسی بەرامبەر ناشرین نەكەیت لە وتنی ئەم وشەیە دوور بكەویتەوە .
 
2- پێویست بەوە ناكات ئەوەی پێ بڵێیت كە شیر پێدانی ئەو بە كۆرپەكەی هاوشێوە شیرپێدانی چ كەسێكە و بە هیچ كەسێكی مەچوێنە .
 
3-زۆر ماندوو دیاریت !! بێ گومان خانمێك تازە بوبێت بەدایك وبەتایبەت  ئەگەر یەكەم تاقیكردنەوەی ژیانی بێت ئەوە بێگومان ماندوە پێویست بەوە ناكات تۆش بەوتنی وشە ڕەقەكانت ئەوەندەی تر ماندوی بكەیت .
 
4-منداڵەكەت زۆر دەگری :هەموو منداڵێك ئەگری ئەوە شتێكی تازە نیە هەرگیز نەتبیستبێت ، ڕەنگە كاتێك ئەمە بە دایكێك دەڵێیت ئەوەندەی تر دۆخەكەی ئاڵۆز بكەیت ، هەموو قۆناغێك ماندوو بون و دەستكەوتی خۆی هەیە بۆ دایك .
 
5- كێشت زۆر زیادی كردوە :ئەوە شتێكی ئاساییە خانمان لە ماوەی دوگیانی یان دوای منداڵبوون كێشیان زیاد بكات و ئەگەر مەبەستی بێت دەتوانێت كێشی داببەزێنێت ، ئیتر پێویست بەوە ناكات دودڵی و گومان بخەیتە دڵی ئەو دایكەوە .
ژماره‌ی بینین‌ : 306
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll