‌چوار خۆراك چارەسەری كیسی سەرهێلكەدان دەكەن
13/08/2016
دروست بوونی كیس لەسەر هێلكەدان یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی بەشێك لە خانمان بە دەستیەوە دەناڵێنن و ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر كاتەكانی سوڕی مانگانەوە و جگە لەوەش هۆكارە بۆ زیادبونی كێش و دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخسار .
 
ئەگەر ئەم كێشە تەندروستیەت هەیە ئەوە دەتوانیت ئەم خۆراكانە بخۆیت بۆ ئەوەی كیس لەسەر هێلكەدانت نەمێنێت .
 
1-زەیتی ماسی : ئەمە یەكێكە لە زەیتە بەسوودەكان ، بڕێكی باش لە ترشی چەوری لەپێكهاتەیدا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ، جگە لەوەش دەردانی هۆرمۆنەكانی ناو جەستە ڕێك دەكاتەوە .
 
2- ئەو سەوزانەی بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لەپێكهاتەیاندا هەیە ، بۆ چارەسەری كیسی سەر هێلكەدان ئەو سەوزانە زۆر بخۆ كە ڕیشاڵی زۆر تیادایە وەك كەرەوز و قەرنابیت ، ئەم خۆراكانە ڕێگری دەكەن لەبەرزبونەوەی ڕیچژەی ئەنسۆلین لە خوێدا جگە لەوەش  دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خوێندا ڕێك دەخات و ڕێگری دەكات لە دروستبوونی كیس لەسەر هێلكەدان لە هەمان كاتدا كیسی سەرهێلكەدان دەپوكێنێتەوە.
 
3- چەوەندەر : ئەگەر كێشەی دروست بوونی كیسی سەرهێلكەدانت هەیە ئەوە بیرت نەچێت چەوەندەر وەك چارەسەر بەكاربهێنیت ، ئەم خۆراكە چارەسەری كەمخوێنیش دەكات لە هەمان كاتدا .
 
4- بەرهەمەكانی دانەوێڵە : تەواوی بەرهەمەكانی دانەوێڵە كە بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات لە پێكهاتەیدا هەیە هاوسەنگی ڕێژەی ئەنسۆلین لەناو خوێندا ڕادەگرێت و زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی دروست بوونی كیسی سەرهێلكەدانیان هەیە .
ژماره‌ی بینین‌ : 327
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll