‌چۆن ڕێگری دەكەیت لە كلۆربوونی ددانەكانت
14/08/2016
کلۆری ددان؛ پرۆسەی تێکشکانی پیکهاتەی ددانە ، سەرەتا چینی یەکەمی ددان کە میانە " Enamel" کلۆر دەبێ و دواتر دەگاتە چینی دووەم کە عاجە "Dentisn" ، کلۆری ددان ڕوودەدات کاتێک کە چوار هۆکار یەکدەگرن لەیەک کات دا، ئەوانیش بوونی : ددان، کات، کاربۆهیدرات ( شەکر و نیشاستە) و بەکتریا.
 
بەکتریای ناو دەم خواردنەکە هەرس دەکات و دەیگۆڕێت بۆ ترش، پاشان بەکتریا، ترشەکە، پارچە خۆراکیەکە لەگەڵ لیک خۆ لێک دەدەن و پڵاک دروست دەکەن، دوایی پڵاکیش بە دیواری ددان وەدەنووسێت. ئینجا ئەو بەکتریایەی ناو ددان هەڵدەستێت بە شیکردنەوەو تیکشکانی مینای ددان و کلۆری ددان ڕوو دەدات.

بۆ ڕێ گرتن لە کلۆری ددان پێویستت بەم هەنگاو و ڕێنماییانە دەبێت  : 
 
١-ددانەکانت ڕۆژانە دوو تا سێ جار بە فڵچەو هەویری ددان بشۆ، ئەویش لە دوای هەر نانخواردنێک و لە پێش نووستنیش کاتێکی زۆر باشە
2-کەلێنی نیوان ددانەکانت پاککەرەوە بەبەکارهێنانی داوی ددان و دڵنیابە لە پاک وخاوێنی ئەو شوێنە.
٣-ژەمی هاوسەنگ بخۆ ودوورکەوە لە خواردنی زۆری شیرنەمەییەکان و زوو زوو خواردنی خواردن و خوارندنەوە.
٤-لەگەڵ پزیشکی ددان تاوتوێی بەکارهینای فلۆراید بکە بۆ بەهیزی پێهاتەی ددانت.
٥-لەسیستەمی تەندرووستی هەندێک ووڵات دا ئاوی فلۆریدەیتد هەیە کە دەكرێت  سوود بە پێكهاتەی ددان بگەیەنیت.
٦-هەموو شەش مانگ جاریک سەر لە پزێشکی ددانت بدە بۆ پشکنینی تەواوی ددانەکانت.
٧-دەم شۆرەکانی فلۆراییدیان تیدایە سود بە ددان دەگەیەنن، ئەو بنێشتانەی زایلیتۆڵیان تێدایە لەهەندێ لیکۆڵینەوەدا هاتووە بەشێوەیەکی کاتی کلۆری ددان درەنگ دەخەن.
free abortion pill abraham.thesharpsystem.com the abortion pill
how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 1031
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll