ئامۆژگاری له‌ ژیانی پیاوچاكان
03/07/2012


رۆژێكیان پیاو چاكێك بانگى كوره‌كه‌ى ده‌كات و ده‌فه‌رمێ: كورم وه‌سێتێكت بۆده‌كه‌م تاماوى وه‌كو ئه‌لقه‌یه‌ك بیكه‌ره‌ گوێت و فه‌رامۆشى مه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر ره‌فتارى پێ بكه‌یت وه‌لێیلانه‌ده‌ى له‌ دونیادا خۆش به‌خت ئه‌...ژیت و كه‌ مردیشى خه‌ڵك چاكه‌ت ئه‌ڵێ ئاخر خێر ده‌بیت و قیامه‌تت باش ده‌بى ، فه‌رمووى: ئه‌ى كورى خۆم هه‌ركه‌سێك به‌به‌شه‌ رزقى خۆى رازى بێت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى چاو له‌ده‌ستى خه‌ڵكى بێٍ هه‌ر به‌فه‌قیرى ده‌مرێ و قه‌ت تێر نابێ باماڵى دونیاشى زۆر بێ ، فه‌رمووى: ئه‌ى كوررم قه‌ت عه‌یب و عارى خه‌لكى به‌یان مه‌كه‌ چونكه‌ هه‌ركه‌سێك عه‌یبى خه‌ڵكى ئاشكرا بكا ئه‌واخواى گه‌ وره‌ عه‌یبى ماڵ و عائیله‌ى ئاشكرا ده‌كا ، فه‌رمووى: خوا ده‌زانێ هه‌ركه‌سیك چاڵیك یان داویك بۆكه‌سیك بنێته‌وه‌ خۆى به‌و داوه‌وه‌ ئه‌بێ وقه‌ت رزگارى نابێ ، فه‌رمووى: ئه‌ى كورى خۆم له‌گه‌ل َئینسانى دوور له‌ دین تێكه‌ڵ مه‌به‌ چونكه‌ هاورێی بێ دین پیاو بێ قیمه‌ت ده‌كا ، به‌لام ره‌فاقه‌تى ئینسانى دانا و زانا و به‌دین سودى زۆره‌ فێرى ئه‌ده‌ب و حورمه‌ت و چاكه‌كاریت ده‌كات ، فه‌رمووى: ئه‌ى كورى خۆم حه‌ق بڵێ بازه‌ره‌رى خۆشتى تێدابێت ، فه‌رمووى: قه‌ت خۆت به‌شتێكه‌وه‌ خه‌ریك مه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌تۆوه‌ نیه‌ وبێ كه‌ڵكه‌ ، فه‌رمووى: تابۆت ده‌كرێت قورئان بخوێنه‌ وسه‌لام له‌ خه‌لكى بكه‌و فرمان به‌چاكه‌ و قه‌ده‌غه‌ش له‌ خراپه‌بكه‌ ، فه‌رمووى: ده‌خێراكه‌ تادره‌نگ نه‌بووه‌ توبه‌ بكه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌ى تحریم دا ، فه‌رموویه‌تى (التائبون العابدون) له‌وكه‌سانه‌ خۆشده‌بم و له‌وكه‌سانه‌ رازیم كه‌توبه‌ ئه‌كه‌ن ، ئینجا عیباده‌ت ئه‌كه‌ن ، خواى گه‌وره‌ توبه‌ى پێش عیباده‌ت خستووه

ژماره‌ی بینین‌ : 5304
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll