‌دوور بكەوەرەوە لەبەكارهێنانی ئەم كەرەستەیە لە ئامادەكردنی ژەمە خۆراكەكانتدا
14/08/2016
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی ئامادەكردنی مریشك و ماسی بە كاغەزی ئەلەمینۆم دەكەیت ئەوە پێویستە لەمەوبەدوا مەترسی و زیانەكانی بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بزانیت و چیتر بەكاری نەهێنتەوە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پزیشكیەی لە پێگەی (میرۆر) ی بەریتانیدا هاتوە پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە یەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمینۆم بۆ ئەو خۆراكانەی بەهارات و لیمۆ و مزرەمەنیەكانیان زۆر لێدراوە و لە پلەی گەرمی بەرزدا مەترسی دەبێت لەسەر تەندروستی چونكە ئەو كاتەی كاغەزێكی ئەلەمینیۆم بۆ ئامادەكردنی خۆراك بەكاردەهێنرێت لە پلەیەكی گەرمی بەرزدا ئەوە گەردیلەكانی ئەلەمنیۆم بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەچنە پێكهاتەی خۆراكەكەوە زیاتر لەو بڕە ڕێپێدراوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دیاری كردوە .

بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و پەككەوتنی ئەندامەكانی جەستە و تێكچونی ئێسكەكان پارێزراوبن ئەوە پێویستە دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ ئامادەكردنی خواردن .
ژماره‌ی بینین‌ : 327
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll