‌لەم كاتانەدا مرۆڤ ئارەزووی خواردنی سوێر دەكات
17/08/2016
ئارەزووی خواردنی سوێر دەكەیت ؟ چەند هۆكارێك هەیە دەبێتە  هۆی ئەوەی ئارەزووی خواردنی سوێر بكەیت لەوانەش :
 
-كەمی ڕێژەی كانزاكان لە جەستەدا : ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزوو دەكەیت خواردنەكەت سوێربێت ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی كانزاكان بەشێوەیەكی گشتی لە جەستەدا كەمە .
 
- ئارەقكردنەوەی زۆر هۆكارە بۆ كەمبونەوەی ئاستی سۆدیۆم لە لەشدا و ئەمەش وادەكات ئارەزووی خواردنی خۆراكی سوێر بكەیت .
 
- ئەو كەسانەی لە ڕووی دەرونیەوە نائارامن ئەوە بەشێوەیەكی سروشتی جەستەیان پێكهاتەی سۆدیۆمی تیادا كەمدەبێتەوە .
 
- ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر جەستەی ئافرەتدا دێت لە ماوەی دووگیانیدا یەكێكە لە هۆكارەكانی ئارەزووكردنی خواردنی سوێر .
 
- هەندێك كەس خۆیان ئالودە بوون بە خواردنی خوێ ، ئەگەر لەم جۆرە كەسانەی ئەوە هەوڵبدە دوور بكەوەرەوە لەم ڕەفتارە چونكە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت .
 
- كاتێك مرۆڤ توشی سكچون دەبێت یان میز زۆر دەكات ئەوە ئاستی خوێی ناو جەستەی دادەبەزێت و بەوهۆیەوە خواردنی سوێر دەخوات.
 
- بەردەوام خواردنی دەرمانی نەخۆشیەكانی شەكرە و كەمخوێنی كاریگەریان دەبێت لەسەر هاوسەنگی ڕێژەی سۆدیۆم لە جەستەدا .
ژماره‌ی بینین‌ : 973
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll