‌بەوێنە ...خاوەنی گەورترین لێوە
19/08/2016
زۆرێك لە خانمان ئارەزووی ئەوە دەكەن خاوەنی لێوێكی گەورە و سەرنجڕاكێش بن ، بەڵام ئەم ئارەزووە لای خانمێكی ئەمەریكی گەیشتۆتە ئاستێك كە بڕی 2500 دۆلار بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونەی سەرف بكات بۆ ئەوەی لێوەكانی گەورە بكات .

Alia Byrne  لە ماوەی كەمتر لەیەك ساڵدا بڕی 6.5 میلیمی لە دەرزی فیلەر بۆ لێوەكانی بەكارهێنا بۆ ئەوەی لێوی وەك ئەو شێوەیەیی لێبێت كە خەونی پێوە دەبینێت .



لەگەڵ ئەوەی لە لایەن هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیەوە ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت لەسەر ئەوەی لێوی بەو شێوەیە گۆڕیوە بەڵام ئەو دەڵێت خۆم ئارەزووی ئەوەم كردوە لێوم وەك ئەم قەبارەبەی ئێستای لێبێت .

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە پێگەی (دەیلی مەیل )ی بەریتانی لەسەر ئەم خانمە بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ئەم شێوە و قەبارە تازەیەی لێوی وایلێكردوە زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت و هیچ گرنگ نیە بەلایەوە خەڵك چ تانە و توانجێكی لێدەدەن لەسەر ئە بابەتە.

 دەڵێت ئەو تەواوی ئەو پارانەی دەستی دەكەوێت لە منداڵەكانیدا خەرجی دەكات و ئەو بڕە پارەیەی بۆ دەزی فیلەری لێزی یەكاریهێناوە تاكە شتە كە بۆخۆی سەرف كردبێت  لەگەڵ ئەوەی لێوی گەیشتۆە ئەم قەیارە گەورەیە ئارەزوو دەكات بتوانێت فیلەری زیاتر بۆ لێوی بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی لێوی گەورەتر دەربكەوێت و مەبەستی ئەم لە گەورەكردنی لێوەكانی لەوەدایە لێوی هاوشێوەی ئەو خانمانەی لێبێت كە لە ئینستگرام وێنەی خۆیان بڵاودەكەنەوە كە لێویان گەورەيە .

ئەمەش یەكێكە لە وێنەی منداڵی ئەم خانمە ، لێوی شێوەیەكی سروشتی هەیە  .

ژماره‌ی بینین‌ : 2272
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll