ئەو پرسیارە سێكسییانەی ئافرەتان دەیانەوێ لە پیاوی بكەن و ناتوانن
20/08/2016
ئافرەتان بە گشتی لەبارەی پێوەندیی سەرجێی، شەرمنترن لە پیاو، ئەمەش وای كردووە زۆر جار ئەو پێوەندییە بە نادروستی بەڕێوە بچێ، توێژەران بە چەندان شێوە چارەسەریان بۆ دۆزیوەتەوە، هەندێكیان بۆ پیاوانە تا بتوانن لە ژنەكانیان تێ بگەن و هەوڵ بدەن ئەو شەرمەیان بشكێنن.

لە توێژینەوەیەكدا كە پسپۆڕانی بواری خێزان لە بەڕازیل ئەنجامیان داوە، حەوت پرسیار هەیە ژنان دەیانەوێ وەڵامیان لە مێردەكانیانەوە دەست بكەوێ، بەڵام بە دەگمەن بتوانن ئەو پرسیارانە بكەن، بەتایبەتی بۆ قۆناغی سەرەتای ئەو پێوەنییە. ئەمانەی خوارەوە پرسیارەكانن: 
 
یەك: پیاو دەتوانێ بزانێ هاوسەرەكەی لەكاتی جووتبووندا ورووژاوە یان نا؟
زۆر لە ئافرەتان وا دەزانن كە پیاو نازانێت، ئەو لە كاتی جووتبووندا گەیشتووەتە ورووژاندنی سێكسی یان نا، بەڵام ئەو بۆچوونەی ئافرەتان زۆر هەڵەیە، لەبەر ئەوەی زۆربەی پیاوان لەو لایەنە فێڵیان لێ ناكرێت، بە هۆی نیشانەكانی سەر گۆی مەمكی ئافرەتان و شێوازی هەناسەدان و وەرگرتنەوەیان جگە لە گرژبوونەوەی ماسوولكەكان كە ئەو راستییە دەردەخات و كەم ئافرەت هەیە بتوانێت نواندن لەو شتانە بەسەر پیاوەكەی بكات.
 
دوو: وادەی پێوەندیی سێكسی دەبێت چەند بێت؟
پسپۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە كات دیاری ناكرێت و لەسەر هەردوو لایەن و رەزامەندیی هەردووكیان دەوەستێت كە درێژ بێت یان كورت، بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانن، ئەوەیە كە پیاو بە 5-7 خولەك دەگاتە لووتكەی ورووژان، بەڵام ئافرەت بە 20 خولەك دەگاتە ئەو لووتكەیە.
 
سێ: ئایا سێكسكردنی زۆر ناو لەشی ئافرەت فراوان دەكات؟
بەڵێ ناو لەشی ئافرەتان توانای فراوانبوون و گرژبوونی هەیە بەڵام بە وەرزشكردن رێگە لە فراوانبوونی زۆر دەگرێت و چێژیش زیاد دەكات.
 
چوار: دەكرێت پیاو و ئافرەت بەیەكەوە بگەنە لووتكەی ورووژان؟
گەیشتنی پیاو و ئافرەت بۆ لووتكەی ورووژاندن، پێویستی بە هێوری و كۆنترۆڵكردنی خۆت هەیە، دەبێت بزانی كەی رادەی ورووژاندن زیادە دەكەی و چ كاتێكیش كەمی دەكەیەوە، ئەوە دەبێت هەردوولا پێڕەوی بكەن ئەوكات تام و چێژی كردارەكە جیاواز و ناوازە دەبێت.
 
پێنج: بۆ سكپڕبوون، ئایا سێكسكردنی زۆر پێویستە؟
زۆربەی پسپۆڕان و شارەزایانی باری تەندروستی لەسەر ئەوە كۆكن كە ئەنجامدانی كاری سێكسی زیاتر لە یەك جار لە رۆژێكدا بۆ سكپڕبوون، كارێكی زیانبەخشە، چونكە سپێرمەكانی پیاو چالاكی كەم دەبێتەوە.
 
شەش: ئەگەر بۆنی ناخۆش لە شوێنە هەستیارەكەم هەبوو چی بكەم؟
هەندێ جار ئافرەت هەست دەكات كە بۆنێكی ناخۆش لە شوێنە هەستیارەكەی هەیە، یان زۆر جار پیاوەكە ئەو راستییەی پێ رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش باشتر وایە یەكسەر سەردانی پزیشكی تایبەت بكات تا چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە بكات و كاریگەری خراپی لەسەر پێوەندیی سێكسی نەبێت.
 
حەوت: ئەگەر ناو لەشی ئافرەت وشك بوو چی بكات؟
زۆر جار لەكاتی كرداری جووتبووندا بەهۆی كەمی دەردانی هۆڕمۆنی "ئەسترۆجین"، ناولەشی ئافرەتەكە وشك دەبیت، ئەوەش وەك لەمپەرێك لە بەردەم هەردوولا دەوەستێت.





free abortion pill anti abortion pill the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 1211
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll