گواردیۆلا بۆ هاڕت: یانەیەكی بۆ خۆت بدۆزەوە
20/08/2016
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی لەچەند كاژێری رابردوودا لەگەڵ گۆڵپارێزی یەكەمی تیپەكەی كۆ بووەتەوە بۆ دیاریكردنی داهاتووی لە یانەكەدا.

بەگوێرەی رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی لە كۆبوونەوەكەدا گواردیۆلا داوای لە هارت كردووە لەو چەند رۆژەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا ماوە یانەیەكی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یاریی تێدا بكات، راشكاوانەش پێی راگەیاندووە كە ئەو لە پلانەكانی تیپەكەیدا نەماوە.

گواردیۆلا لە یاریی یەكەمی وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزیدا و چەند یارییەكی تریش هارتی لە پێكهاتەی یاریكردنی یانەی مانچستەر سیتی دوور خستبووەوە و لە شوێنی ئەویش یاریی بە ویلی كاپێرۆی ئەرجەنتینی كردبوو.

لە ئێستاشدا یانەی مانچستەر سیتیی لەسەر داوای گواردیۆلا بەتەواوی لە گرێبەستكردن لەگەڵ كلاودیۆ بڕاڤۆی گۆڵپارێزی شیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیك بووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە هارت لەچەند رۆژی رابردوودا بەفەرمی دەستەوارەیەكی لەلایەن یانەی سڤیلییەی ئیسپانییەوە پێگەیشتووە، بەڵام داواكەیانی رەت كردبووەوە و لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئێڤەرتۆن دەكات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن یارییان بۆ بكات.

هاڕت /29 ساڵ/ بۆ یەكەمجار لە 2006 پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە كرد و تا 2010 بەشێوەی خواستن لە ریزی یانەكانی تر یاریی دەكرد، لە دوای ئەم رێكەوتەوە لەسەر داوای رۆبەرتۆ مانشینی راهێنەری ئیتاڵی تا ئێستا گۆڵپارێزی سەرەكی یانەی مانچستەر سیتی بووە، لەم ماوەیەشدا توانیبووی لەگەڵ یانەكە دوو ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی و دوو جامی یەكەتیی یانە پیشەگەرەكان و جامێكی یەكەتیی ئینگلیزی بباتەوە.



ژماره‌ی بینین‌ : 1096
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
گواردیۆلا بۆ هاڕت: یانەیەكی بۆ خۆت بدۆزەوە ...
جارێکی تر مۆرینیۆ هێرشی کردەوە سەر رۆناڵدۆ ...
بەبەڵگەوە، سەرتاشەکەی پۆگبا داهاتووی ئەو ياريزانەی ئاشکراکرد ...
فەرمی، گۆتزە گەڕايەوە يانە کۆنەکەی ...
تۆتی قسە لەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات ...
کاریکاتێر، گواردیۆلا پیزا قەدەغە دەکات ...
ئێبرا وەڵامی کانتۆنا دەداتەوە ...
بەپەلە.. دادگا سزای 21 مانگ زيندانی بو مێسی و باوكی دەركرد ...
مانچستەر یونایتد مۆرینیۆى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند ...
لێدوانى ڕۆناڵدینیۆ و سوارێز و فۆرلان لەسەر وازهێنانى میسى ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll