خۆ رووتكردنەوەی راگەیاندنكاران دەبێتە دیاردە
20/08/2016
ئەمساڵ تادێت ژمارەی ئەو راگەیاندنكارانەی بەڵێن دەدەن لەسەر تەلەفزیۆن خۆیان رووت بكەنەوە زیاتر دەبێت ئەگەر ئەو یانانەی كە خۆشیان دەوێت ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی ببەنەوە.

پارساڵ گاری لینیكەری ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەڵێنی دابوو ئەگەر یانەی لیستەر سیتی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بباتەوە، لەسەر تەلەفزیۆن خۆی رووت بكاتەوە، سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەڵێنەكەی هێنایەدی و لە بەرنامەیەكی شاشەی (سكای سپۆڕت) تەنیا بە شۆڕتێك بەرنامەكەی پێشكەش كرد.

چەند رۆژێك پێشت ئێستاش بیانكا ویستوود كە خانمە پێشكەشكارێكی تری تەلەفزیۆنی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزییە، بەڵێنی بە بینەران دا ئەگەر ئەگەر ئەم وەرزە یانەی وێستهام یونایتد ناسناوی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی بباتەوە بەجلی ژێرەوە تەواوی بەرنامەیەك پێشكەش دەكات.

لە نوێترین كاردانەوەشدا جینیفێر گویل كە پێشكەشكارێكە لە تەلەفزیۆنی فەرمی یانەی ئێڤەرتۆن، بەڵێنی دا ئەگەر ئەمساڵ تیپەكەی ناسناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە وەك ئەوانی پێشووی خۆی تەنیا بە جلی ژێرەوە بێتە سەر تەلەفزیۆن و بەرنامە پێشكەش بكات.

جێی باسە یانەی ئێڤەتۆن شەمووی رابردوو لە یەكەم یاریی خۆیدا لە وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزی بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی تۆتنهام یەكسان بوو، وەرزی رابردووش ریزبەندی 11ی یانەكانی خولەكەی بەدەستهێنابوو.
ژماره‌ی بینین‌ : 1159
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll