‌بەوێنە...ئەگەر پێستت ئەسمەرە لەكاتی ماكیاجكردندا لەم 10 هەڵەیە دوور بكەوەرەوە
22/08/2016
بۆهەر جۆرێك لە ڕەنگی پێست جۆرێك لە ماكیاج گونجاوە ، جگە لەوەی شێوەی چاو و لێو و لوت جارێكی دیكە ئەو ماكیاجە دياری  دەكەن كە بۆ ڕوخسارتی دەكەیت ، ئەگەر ڕەنگی پێستی ڕوخسارت ئەسمەرە ئەوە پێویستە لەكاتی ماكیاجكردندا لەم هەڵانە دوور بكەویتەوە بۆ ئەوەی جوانی ڕوخسارت نەشێوێت.
 
1- ئەگەر تەمەنت سەروو 40 ساڵە و ئەسمەریت ئەوە دەتوانیت هەر ڕەنگێك لە ئێی شەدۆ بۆ پشت چاوەكانت بەكاربهێنیت بەڵام ئەگەر تەمەنت لە 30 ساڵ كەمترە ئەوە دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی پشت چاوی ڕەنگ بریقەدار و بریسكە ، ئەمە وادەكات بەتەمەنتر دەربكەویت .

2- ئێی لاینەر بۆ ژێر چاوەكانت مەكە ، تەنها بۆ سەر پێڵوەكانت بەكاریبهێنە یان تەنها لەسوچێكی چاوەكانتەوە دەتوانیت هێلًێكی ڕەش بكێشیت .

3- برۆكانت چوارچێوەی ڕوخسارتن و جوانی شێوەت دەردەخەن برۆكانت زۆر بەرز مەكەرەوە  بۆ ئەوەی شێوەی ڕوخسارت تێكنەچێت .

4- برژانگەكانت زۆر چڕ و پڕ مەكە واتە برژانگی دەستكرد بەكارمەهێنە ، تەنها ماسكارا بۆ دەرخستنی برژانگەكانت بەكاربهێنە .

5- كرێمی ئەساسی زۆر و رەنگی سپی بۆ ڕوخسارت بەكارمەهێنە ، ئەمە وادەكات بەشێوەیەكی ناسروشتی دەربكەویت و كەموكورتیەكانی ڕوخسارت زۆر دەردەخات .

6- بۆ ئەو كەسانەی پێستی ڕوخساریان ئەسمەرە شتێكی جوانە ئگەر سوراوی لەماع بۆ لێوەكانیان بەكارلهێنن بەڵام دوور بكەوەرەوە لەوەی زیادە ڕٍەوی لە بەكارهێنانی سزوراوی لەماع بكەیت بۆ لێوەكانت .

7- بەهیچ شێوەیەك ئێی شەدۆی ڕەنگ سپی بۆ پشت چاوەكانت بەكارمەهێنە ، ئەمە وادەكات شێوەت وەك شەبەح دەربكەوێت لەبەر ئەوە خۆتی لێ بەدوور بگرە .

8- زۆربەی ئەو خانمانەی ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە لێویان گەورە و پڕە لەبەر ئەوە پێویست ناكات قەڵەمی دیاریكردنی سنور بۆ لێوەكانیان بەكاربهێنن.

9- دەتوانیت سەر ڕومەتێكی ناسك بكەیت بەڵام دوور بكەوەرەوە لەوەی سەر ڕومەتی پڕ و چڕ بكەیت بۆ ئەوەی شێوەت ناشرین نەبێت .

10- بەهیچ شێوەیەك كۆنسیلەری چڕ بۆ ژێر چاوەكانت مەكە ئەوەندە بەكاربهێنە كە ڕەنگی ژێر چاوەكانت هاوشێوەی ڕەنگی ڕوخسارت بێت .

ژماره‌ی بینین‌ : 2226
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll