زیانی زاهی و پاککەرەوەکانی تری ناو ماڵ بزانە
23/08/2016

زۆربەی ماڵەکان بۆ پاککردنەوەی ناو ماڵ چەند پاککەرەوەیەک بەکاردەهێنن وەک زاهی و چەند شلە و ماددەیەکی تر، بەڵام ئاگاداری ئەوە نین کە ئەم پاککەرەوانە زیانی تەندروستییان هەیە.

ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەكی چەند پسپۆڕێكی دانیماركی باس لەوە دەكات چەند ماددەیەك لە پێكهاتەی پاكەرەوە شلە كیمیایەكاندا هەیە كە هۆكاری توشبوونە بە شێرپەنجە.

یەكێك لەو ماددانە بریتیە لە سیانەی كلۆری ئەسیلین، كە لە زۆرێك لە ماددە پاكکەرەوە شلەكاندا هەیە.

ئەو توێژینەوەیە لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی ئەنجامدراوە و ماوەی چەندین ساڵی خایاندووە، لە ئەنجامدا توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە، ماددەی سیانەی كلۆری ئەسیلین ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و منداڵدان زیاد دەكات، بەڵام هیچ كاریگەریەكی نییە لەسەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و خوێن و گورچیلەكان.

توێژەرەكان داوایان لە كۆمپانیاكانی دروست كردنی ماددە پاكەرەوەكان كردووە، ماددەیەكی نوێ بدۆزننەوە و لە بری ماددەی سیانەی كلۆری ئەسیلین لە دروستكردنی پاكەرەوەكاندا بەكاری بهێنن.

هەروەها ئامۆژگاری هاوڵاتیانیش دەكەن لە كاتی بەكارهێنانی ئەو ماددانەدا باشترە دەم و لوتیان بگرن، بۆ ئەوەی گەردیلەكانی ئەو ماددانە لە ڕێ دەم و لوتەوە نەچنە ناو لەش و لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە بەدووربن.

ژماره‌ی بینین‌ : 980
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll