‌شەش خولەك پێش نوستن ئەم كارە ئەنجامبدە
24/08/2016
ڕەنگە زۆركات ئەو پرسیارەت كردبێت ئاخۆ نهێنی زۆر مانەوە لەتەمەنی گەنجێتیدا چیە ؟ چ شتێك هۆكارە بۆ ئەوەی مرۆڤ درەنگتر نیشانەكانی پیری لەسەر دەربكەوێت .
 

ئەنجامی توێژینەوە نوێكان ئەوەیان سەلماندوە خوێندنەوەی كتێبێك كە خۆت ئارەزووی بكەیت شەش خولەك پێش نوستن یەكێكە لە هۆكارەكانی گەنج و جوان مانەوەی مرۆڤ ، هۆكاری ئەمەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ كاتێك پێش نوستن ئەو كتبێە بخوێنێتەوە كە ئارەزووی دەكات ئەوە بەڕێژەی %68 لەڕووی دەرونیەوە ئارام دەبێتەوە ، بەمەش لێدانەكانی دڵ سروشتی دەبێتەوە و لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ پارێزراو دەبیت .

بۆ ئەوەی خەوێكی ئارامت هەبێت چەند كاتژمێرێك پێش نوستن تەواوی ئامێرە زیرەكەكان لە ژوورەكەت دوور بخەرەوە بۆ ئەوەی خەوێكی ئارامت هەبێت و لە ڕووی دەرونیەوە باش بخەویت .
ژماره‌ی بینین‌ : 1096
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll