‌سێ هەنگاو بەسە بۆ ئەوەی كەسی بەرامبەر خۆشی بوێیت
24/08/2016
كەسێك هەیە خۆشت بوێت بەڵام نازانیت چی بكەیت بۆ ئەوەی ئەو عاشقت بێت ؟ تەنها ئەم سێ ڕێگەیە پەیڕەو بكە  بۆ ئەوەی خۆشی بوێیت .
 
1-هەنگاوی یەكەم : وەك كەسێك خۆت نیشان بدە متمانەیەكی   زۆرت بەخۆت هەیە و نەكەی هەرگیز وەك كەسێكی لاواز خۆت نیشان بدەیت ، و كاتێك دەچیتە شوێنێك كە ئەوی لێبێت ئەوە ماكیاجی زۆر مەكە و عەتری بۆنخۆش بۆ خۆشكردنی بۆنت بەكاربهێنە .
 
2-تەنانەت ئەگەر زۆریش خۆشت دەوێت چاكتر وایە ئەوەت بیر بێت ڕەنگە ئەو ئەو هەستەی بۆت نەبێت و تەواوی نهێنیەكانی ژیانی خۆتی بۆ باس مەكە لە سەرەتاوە چونكە ئەو كەسانەی لە سەرەتاوە هەموو شتێك باس دەكەن جێگەی سەرنج نابن بۆ بەرامبەرەكەیان ، ئەوەش بزانە لەبەر خاتری  ئەو كەسایەتی خۆت مەگۆڕە و خۆت لە بنەڕەتدا چۆنی هەر بەو شێوەیە مامەڵە بكە و خۆت مەكە بە كەسێكی جیاوازتر لە كەسایەتی خۆت .

3-كار لەسەر دەرخستنی دیوە جوانەكەی كەسایەتی خۆت بكە چونكە هیچ پیاوێك نیە لە دونیادا عاشقی ئافرەتێك بێت كە ئیرەی ببات و مەزاجی و ڕاڕا ببێت .
 
4- ببە بە هاوڕێیەكی نزیك و شیرینی ئەو و زیرەكانە ڕەفتار بكە و سەربەخۆی خۆت لەدەست مەدە لەپێناو ئەودا بەم شێوەیە ووردە ووردە كەسی بەرامبەر خۆشی دەوێیت بێئەوەی تۆ ئاگاداربیت .
ژماره‌ی بینین‌ : 1202
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll