خواردنەوەیەک بۆ توانەوەی چەوری
24/08/2016

قەڵەوی ئەو نەخۆشیەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان پێوەی دەناڵێنن، توێژینەوەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێژەی قەڵەوی ڕۆژانە لەبەرزبوونەوەدایە، هەرچەندە دڵەڕاوکێ خەم کاریگەری هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کردنەوەی ئارەزووی خواردن بۆ خۆراکی ناتەندروست بەڵام قەڵەوی زۆرجار خۆی لەخۆیدا هۆکارێکە بۆ بێزاری و خەمۆکی، چونکە کاتێک لە ئاوێنەدا سەیری لەشولاری دەکات بێتاقەت دەبێت.

 

بەڵام هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نیە ئەگەر هەوڵدانی لەگەڵ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كرداری هه‌رس خێرا بكه‌یت، هه‌وڵبده‌یت بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌شت به‌تایبه‌تی ورگ، پێویستە وەرزش بکەیت و خواردنی تەندروست بخۆیت لەهەمانکاتدا خواردنەوەی هەندێک گیراوەی سروشتی ڕێگایەکی باشترە و هاوکاریت دەکات خێراتر کێشت دابەزێنیت.

كوپێك ئاوی شله‌تێن و سێ كه‌وچكی گه‌وره‌ ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچوك سركه‌ی سێو تێکەڵ بکە، پاسان كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین و كه‌مێك زه‌نجه‌فیلی هارراو یان وشكه‌ی تێبکە .

ئەم گیراوەیە به‌یانیان پێش نان به‌ گەدەی خاڵی بخۆره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ بێزاری كرد ئه‌وه‌ به‌هۆی سركه‌كه‌وه‌یه‌ ده‌توانیت لایبه‌ریت ئه‌گه‌ریش بێزار نه‌بوویت ئاسای بیخۆره‌وه‌.

ئەم تاقیکردنەوەیە ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری، ده‌بینیت ورده‌ ورده‌ له‌ چه‌وری ورگ رزگار ده‌بێت و لەهەمانکاتدا بەرگری لەشت بەهێزدەکات.






ژماره‌ی بینین‌ : 2100
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
سوودەکانی خواردنی پیاز ...
‌تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll