‌ئەو شتانەی بەیانییان پێیان راهاتوویت کەچی زیانبەخشن
26/08/2016
-ددانەکانت بەیانیان مەشۆ

بەلاتەوە سەیر نەبێت کە هەندێک لێکۆڵینەوە داوامان لێ دەکەن بەیانییان بەر لەنان خواردن ددانمان بشۆین، چونکە ددان شوشتن دوای خواردنەوەی شیر یان قاوە زیان بەمینای ددان دەگەیەنێت، لەبری ئەمە ددانەکانت بەر لەنان خواردن بشۆ و دوای نان خواردن بەئاو پاکییان بکەوە.

٢- ئەگەر قوتابیت یان کاردەکەی زۆر جار چای یان قاوە لەبری نانی بەیانی دەخۆیتەوە، ئەمە زیانی زۆرە چونکە لەشت ئەدرینالین دەردەدات و خێرا چاڵاکت دەکات، بەڵام لەهەمان کات شەکرت دادەبەزێنێت وتووشی دابەزینی فشاری خوێن دەبیت.

٣- ئێمە لەوە راهاتووین بەیانییان بریکی زۆر نانی گەنم یان نانی سپی بخۆین، بەڵام ئەمانە جگە لەوەی بڕێکی خۆر کابۆهیدراتییان تێدایە و قەڵەوت دەکات و زۆر زووش برسیت دەکات، لەبری ئەمە پرۆتین بخۆ و ئەگەر کاتت نییە یەک هێلکەی کوڵاو یان چەند دەنکێک کاجۆ و گویز و بادەم بخۆ.

٤- ئەگەر هەموو بەیانییەک وەرزش دەکەیت نابێت هەمان جوڵە دووبارە بکەیتەوە، چونکە یەک جۆر وەرزش ماسولکەکانی ترت لەکاردەخات و زیانت پێ دەگەیەنێت، بۆیە هەوڵ بدە جولەی جۆراو جۆر بکەیت.
ژماره‌ی بینین‌ : 1030
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll