‌ئەم خواردنانە هۆكارن بۆ قەبزی
26/08/2016
خواردنی هەندێك جۆر لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا هۆكارە بۆ دروست بوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرسدا و بەو هۆیەشەوە قەبزی وئازاری ناوسک پەیدادەبێت کە سەرچاوەکەی کۆنتڕۆڵنەکردنی خواردنی ڕۆژانەیە.
 
پێکهاتەو ڕێژەی خەستی چەوری و ژەمی خواردنی ئەو خواردنانەو چالاکی کۆئەندامی هەرس لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگۆرێت و هەریەك لەمانەش هۆكارن بۆ گۆڕانی قەبزی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە .
 
خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی  فایبەری تێدا کەمە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم كێشە تەندروستیە ( فایبەر ئەو خواردنانە دەگرێتەوە کە برێکی زۆر ئاویان ئێدا کۆبۆتەوەو ڕِوەکی و سەوزەن فایبەر یارمەتیدەرێکی باشی هەرسکردنە)، گرنگترین ئەو خواردنانەی دەبنە هۆکاری قەبزی بریتین لە.
 
 
1- خواردنی خێرا (فاست فوود):  ڕێژەی زۆری چەوری و خوێکان  لەخواردنە خێراکاندا کاریگەری دەبێت لەسەر هەرسی گەدە و  چەوریەکانی ناو خواردنە خێراکان توانای هەڵمژینیان ئاسان نیە لە لایەن گەدەوە ، چونکە ئەو خواردنانە ڕێژەی ئاویان تێداکەمە کە یارمەتی زووتر هەرسکردن دەدات، بەتایبەتی لەکاتی برسێتی زۆرداو بەهۆی خاڵی بونی گەدە زۆرینەی کات مرۆڤ توشی دڵە کزە دەکات.

2-شیرەمەنیەکان: ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەرهەمی شیرەمەنین مرۆڤ توشی قەبزی و غازات دەکات بەتایبەتی لەشەواندا کەبریتین لە (شیر، پەنیر،ئایسکرێم،ئەو جۆرە شیرەمەنی و ساردەمەنیانەی شیر پێکهاتەی سەرەکیەتی)،بەهۆی پێکهاتەو پرۆتینی شیرەوە دەرەنگتر لە کۆئەندامی هەرسدا شیدەبنەوە و ئەمەش وادەكات قەبزی و غازات دروست ببێت  ، بە تایبەت ئەگەر ئەم بەرهەمە شیرمەنیانە بخۆیت و بخەویت بەسەریدا .

 
3-کێک و جۆرەکانی شیرینی: ئەم جۆرە خۆراکانە بەهۆی ڕێژەو چڕی شەکری ناویانەوە دەبنە بارگرانی و درەنگ هەرس بونیان لەلایەن کۆئەندامی هەرسی مرۆڤەوە و ئەمەش هۆكارە بۆ قەبزی بەتایبەت گەر بڕەکەی زۆربێت و لەدوای خواردنیانەوە بخەویت.

4-نوقڵ و چکلێت:بەهۆی رێژەو چڕی شەکری ناویان نوقڵ و چکیلێت و بابەتی شیرنی دروستکراو هۆکاری سەرەکین بۆ قەبزی و دروستکر بوونی غازات، چونکە ئەو جۆرە شیرینیانە ڕێژەی فایبەریان تێدا زۆر کەمە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی  دروست بوونی قەبزی.

5-مۆز: مۆزی گەیو واتە زەرد هۆکاریکی سەرەکی نیە بۆ دروست بوونی قەبزی و غازات بەهۆی بوونی مادەی فایبەر تیایدا، بەڵام مۆزی سەوز هۆکاری سەرەکیە بۆ دروست بونی قەبزی و غازات بەهۆی کەمی مادەی فایبەر تیایدا بەو هۆیەشەوە قەبزی و ئازاری ناوسک پەیدادەبێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 1448
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll