ئایا تەقاندنی پەنجەکان زیانی هەیە؟
27/08/2016

تیمێک لە زانایان و پزیشکانی ئەمریکی لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا سەربارەت بە زیانەکانی تەقاندنی ئێسکەکانی پەنجە. زۆربەی خەڵکی پێیان وایە ئەم جۆرە رەفتارە زیانی هەیە. 

جومگە ئەو شوێنەیە کە دوو ئێسک تیایدا بەیەکەوە بەستراون و داپۆشراون. کاتێک پەنجەمان دەتەقێنین، بۆشایی نێوان ئێسکەکان لە ناو جومگەکاندا زیاتر دەبێت، لەم کاتەدا شلەی ناو جومگەکان بەشی ئەو بۆشاییە نوێیە ناکات کە دروستبووە، هەر بۆیە پەستان لە ناو جومگەکەدا کەم دەبێتەوە، سەرئەنجام بڵقێکی پڕ لە گاز درووستدەبێت و دواتر دەتەقێت. 

هەر یەک لە دکتۆر رۆبێرت بۆوتن و رۆبێرت سزابۆ توێژینەوەیان لەسەر ٤٠ کەس ئەنجامدا کە ٣٠ کەسیان بەردەوام پەنجەی خۆیان دەتەقاند و ١٠ کەسیان بە هیچ شێویەک پەنجەی خۆیان نەدەتەقاند. 

ئەو دوو پزیشکە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە تەقاندنی پەنجەکان نەک زیانی نییە، بەڵکو سوودی هەیە و وەک گەرمبوونێک وایە بۆ جومگەکە. رەنگە رێگایەکی زۆر باشیش بیت بۆ رێگری کردن لە هەندێ نەخۆشی جومگەکان. 

هەر لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوت ئەوانەی پەنجەی خۆیان دەتەقێنن چانسی تووشبوونیان بە هەڵئاوسان و ئازاری جومگەکان کەمترە. 

بەڵام خووگرتن بە زۆر تەقاندنی پەنجەکان رەنگە نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشی دەروونی.
ژماره‌ی بینین‌ : 1121
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll