منداڵەكەت نەوەی تۆیە و خۆشی دەوێیت نایەوێت تەنهای بكەیت ، پێویستی بەوە هەیە ئەم شەش ڕەفتارەی بەرامبەر بنوێنیت.
1- كاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر ببە : وەك دایكێك ڕەنگە كاركردنی دەرەوە و ماڵەوە كاتەكانت ببات بەڵام ئاگاداربە منداڵەكەت پێویستی بەوە هەیە كاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر ببەیت و گفتوگۆی لەگەڵ بكە و ببە بە هاوڕێی یەكەمی منداڵەكەت .
2-ئەو كاتەی لەگەڵ منداڵەكەت دەبیت مۆبایلەكەت لاببە و تەنها دڵت با لای منداڵەكەت بێت و سەرقاڵی هیچ شتێكی دیكە مەبە .
3- لەگەڵ منداڵەكەت پێبكەنە قسەی خۆشی بۆبكە و بیهێنەرە پێكەنین بۆ ئەوەی هەمووكات ئارەزووی ئەوە بكات لەگەڵ تۆ بێت .
4- گوێ بۆ منداڵەكەت بگرە هاوشێوەی ئەوەی گوێ بۆ هەر كەسێكی دیكە دەگریت ، ئەمە وادەكات متمانەی زیاتر بەخۆی و تۆ هەبێت .
5- منداڵەكەت لە باوەش بگرە ، ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستی تۆ بۆ ئەو و زیاتر هەست بە متمانە دەكات لەگەڵتدا .