سوده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بنێشتان زانیوه؟
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه روون كرایه‌وه كه بنێشت جوین سودی زۆره بۆ شه‌ویلگه‌كان و ئه‌گه‌ر بنێشت بێ شه‌كر بێت ئه‌وه كۆمه‌ڵێك سودی ده‌بێت كه زیاتره له‌و بنێشتانه‌ی شه‌كریان تیادایه، له‌م راپۆرته‌تا گرنگترین سوده‌كانی بنێشت جوین روون ده‌كه‌ینه‌وه.
1- بنێشت جوین به‌هۆكارێكی باش داده‌نرێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خۆراك، به‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ دابه‌زاندنی كێش.
2- ده‌بێته هۆی چالاك كردن و به‌هێز كردنی مێشك و هاوكار ده‌بێت تا چالا ترخوێن به‌مێشك بگات.
3- بنێشت جوین ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ.
4- ئه‌و سودانه‌ی بنێشت هه‌یه‌تی نزیكه له‌و سوده‌كانی كافاین، بۆ ئه‌وه‌ش ئامۆژگاری ده‌كرێت پێش وه‌رزش كردن بنێشت بجورێت چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چالاك كردنی له‌ش.
5- ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی ماسولكه‌كانی چه‌ناگه‌و شه‌ویلگه‌كان.
6- ده‌بێته‌هۆی تێكشكاندنی ئه‌و ترشانه‌ی كه ده‌بنه هۆی كلۆر كردنی ددانه‌كان.
7- یارمه‌تی ده‌رده‌بێت بۆ خۆشكردنی بۆنی ده‌م.
8- سودبه‌خشه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ره‌بۆ و كۆكه.
|