‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت
15/09/2016
پەروەردەكردنی منداڵەكان ئەركێكە لەسەر دایكان و باوكان ، پێگەی (lifehack ) لیستی ئەو 10 ڕەفتارەی ئاشكرا كرد كە پێویستە پیاوان ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی باوكێكی باشیان هەبێت لە ژیانی منداڵەكانیاندا .
 
 
1- بڕیاری كۆتای لەسەر تەواوی ئەو شتانە مەدە كە پەیوەندی بە منداڵەكەتەوە هەیە ، پانتاییەك بەجێ بهێڵە بۆ ئەوەی ئەو خۆی بڕیار بدات و دەتوانیت یارمەتی بدەیت بۆ ئەوەی  بڕیاری دروست بدات .
 
2- دەبێت وەك باوكێك تواناكانی منداڵەكەت بزانیت بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت سەربكەوێت و بگات بە ئامانج و هیواكانی .
 
3- كاتێك دەیەوێت كارێك بكات یارمەتی بدە بۆ ئەوەی كاتی بۆ بگەڕێنیتەوە .
 
 
4- كاتی خۆت لەشتی بێهودەدا سەرف مەكە و هەوڵبدە ببیت بەسەرمەشقی ژیان بۆ منداڵەكەت ، بەمە وادەكەیت منداڵەكەت هاوشێوەی خۆت بێت و كات لە شتی خۆڕایدا بەسەر نەبات و نرخی كاتەكانی خۆی بزانێت .
 
5- وەك باوكێك دان بەهەڵەكانتدا بنێ بۆ ئەوەی منداڵەكەشت فێری ئەوە ببێت دان بەهەڵەكانیدا بنێت .
 
6- پەستانی دەرونی لەسەر منداڵەكەت دروست مەكە و ڕێگە بدە خۆی لەچ ڕوەیەكەوە زیرەكە لەو بوارەدا بخوێنێت بۆ ئەوەی ئایندەیەكی باشی هەبێت .
 
7- منداڵەكەت لەگەڵ ئەوە ڕابهێنە توانای هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیارێتی هەبێت بۆنمونە لەسەر ئەوە ڕایبهێنە سفرەی ژەمەكان ڕێكبخات  و لەشتە سوكەكاندا یارمەیت بدات .
 
8- تۆ باوكیت واتە پێویستە زۆربەی ژەمەكانی خواردن لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆت نان بخۆیت ، بۆ ئەوەی ئەویش نرخی دانیشتن و كۆبونەوەی خێزانی بزانێت .
 
9- جیاوازی مەكە لە مامەڵەكردنت لەگەڵ منداڵەكانت ، هەمویان بەیەك او تەماشا بكە .
 
10- ڕێز لە ڕای منداڵەكەت بگرە و گاڵتەی پێ مەكە كاتێك دەیەوێت شتێكت پێ بڵێت .
ژماره‌ی بینین‌ : 788
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll