كەموكڕییەكانی مۆبایلی ئایفۆن 7
15/09/2016
دوای ئاشكراكردنی مۆبایلی ئایفۆن 7 لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی، چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی كەموكڕییەكانی ئەو مۆبایلە نوێیەیان خستەڕوو.

گەورەترین كەموكوڕی، كە لەمۆبایلە نوێیەكەی ئەپڵ لەلایەن ئەو شارەزایانەوە باسیان كردووە، بوونی دوو سەماعەیە بۆ مۆبایلەكە، كە لەرێگەی بلوتوسەوە كاردەكات.

شارەزاكان باسیان لەوە كردووە، بەهۆی ئەوەی ئەو دوو سەماعەی مۆبایلی ئایفۆن 7 بەبلوتس كاردەكات، لەگەڵ بەكارهێنانی دەبێتە هۆی ئەوەی زوو شەحنی مۆبایلەكە دابەزێت.

هەروەها شارەزاكان باسیان لەوەش كردووە، كە ئەو دوو سەماعەیە لەگەڵ مۆبایلەكە نییەو بەكارهێنەر دەبێت بەجیا بەبڕی 159 دۆلار لەمۆبایلەكە بیكرێت، كە ئەوەش بارگرانییەكە بۆ كڕیاران‌و بەكارهێنەرانی مۆبایلەكە.

رۆژی 9 ئەم مانگە كۆمپانیای ئەپل لەمەراسمێكدا دروستكردنی مۆبایلی ئایفۆن 7ی راگەیاند، كە بڕیارە بەم نزیكانە بیخاتە بازاڕەكانی جیهان.
free abortion pill abraham.thesharpsystem.com the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 2186
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll