6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن
15/09/2016

لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەریانخستووە كە كەمیی ماكە بەهێزەكان لە تووشبوون بە كێشە دەروونییەكان پەیوەندیان بە تەمەن و كێشەی گەشەی جەستەوە هەیە.


 شەش ڤیتامین و ماكی كانگایی پێویست بۆ تەندروستی جەستە دابین دەكەن:
1-تیامین( ڤیتامین B1)
ڤیتامینی گرووپی B دەورێكی گرینگ لە تەندورستی مێشك دەگێڕن، تیامین یەكێك لە ڤیتامینەكانی گرووپی Bیە كە بە فراوانی لە پێكهاتەی دەمار و مێشكدا دەدۆزرێتەوە. ئەم ڤیتامینە دەورێكی گرینگی لە ڕێنوێنیكردنی دەمارەكاندا هەیە، سەرەڕای ئەمە نەبوونی زیادی ئەم ڤیتامینەش دەتوانێ ببێتە هۆی سەندرۆمی كورساكۆف؛ ئەم سەندرۆمە، ئاڵۆزی بیرە كە زیاتر لە كەسانێك كە كحول بەكار دێنن و كەسانی تووشبوو بە ئایدزدا دەبینرێ.


2-ئەسید فوولیك ( ڤیتامین B9)
ئەسید فوولیك بە پێكهاتەگەلێك جیاواز ناسراو بە فوولات ئاماژە دەكات و لە ڕێگای ماكگەلێكی خۆراكی جیاوازەوە وەكوو ئێسفەناج، بە نیسك بەدەست دێت، نیوەی شوێنی هوماری ئەم ڤیتامینە جەرگە ئەبێتە هۆی كەم بوونەوەی چەندین ڤیتامینی گرینگی B.


3_ ئەسید سكۆربیك ( ڤیتامین( C  
زیاتریان شوێنی كۆبوونەوەی ئەم ڤیتامینە گرینگە لە مێشك و بە تایبەتی پەڵەی هیپۆفیز،  دەدۆزرێتەوە. ڕێژەی زۆری ئەم ئانتی ئۆكسیدانە بەهێزە لە مورەكەبات و سەوزەمەنیەكاندا دەدۆزرێتەوە .  بەڵام مێشكیش لە بەرانبەر  فشاری ئۆكسایش  دەپارێزێ.  لەبەر ئەوەی كە ئەم ڤیتامینە لە لەشدا ئەممار نابێ،پێویستە كە ڕۆژانە نێزیك بە ۹۰mg لە ئەم ماكە خۆراكیە بگاتە لەش.


4_ كالسیۆم
كالسیۆم لەو ماكە كانگاییانەیە كە بۆ كاركەردی مێشك تەندروستە.  دەوری سەرەكی دەگێڕێ وەكوو پەیامنێرێكی خانەی دەماری.  هەروەها گواستنەوەی دەمار ڕێك دەكاتەوە و جووڵەی دەماریش كۆنترۆڵ دەكات.  ڕێژەی كەمی ئەم ماكە كانگاییە گرینگە  زۆر كەمە چونكوو ئێسقانەكان شوێنی هوماری ئەم ماكە كانگاییە دێتە ئەژمار.


5_ مەنیەزیۆم

مەنیەزیۆم بۆ چالاك كردنەوەی زۆربەی ڤیتامینەكانی گرووپی B گرینگایەتیێكی زۆری هەیە.  بە واتایێكی دیكە بەكارهێنانی هەر جۆرە تەواوكەری ڤیتامین بە تەنیا و بە بێ بەكاربردنی مەنگنێز و پاشماوەی ماكە كانگاییەكان بێ فایدەیە و بە كار نایە چونكوو  تێكەڵكردنیان پێكەوە كارایی  مێشك دەبەنە سەرەوە.  لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە بەڕێوەبەرایەتی و كۆنترۆڵی بەكارهێنانی تەواوكەرەكانی مەنیەزیۆم لە سەر مشكە بەساڵاچووەكان بووە هۆی باشتر بوونی بیری كاری و درێژخایەن. مەنیەزیۆم لە لایەی خانەییدا بۆ گواستنەوەی دنەدەرەكانیش گرنگایەتی هەیە. كەواتە بۆ بەرگری لە دنەدەریی سیستەمی دەماری بە ڕادەیەكی دیاریكراو لە مەنیەزیۆم و كالسیۆم پێویستی هەیە. كەم بوونی هەر كامە لەوانە  دەبێتە هۆی كێشە عەسەبیەكان.


6_ زینك ( ڕووی)
زینك بە ڕێژەیێك زۆر لە نێرۆنەكانی زینك دار كە بە تەنیا لە پێش مێشكەوە دەدۆزرێنەوە، بوونیان هەیە. لێكۆڵەران نازانن زینك چ دەورێكی لە پاراستنی تەندروستیدا هەیە. بەڵام كەمبوونیشی لەگەڵ ناڕەساییە دەروون شی كاری و دەمار ناسیەكاندا پێوەندی هەیە. بۆ نموونه، گۆڕان لە حاڵەتی باڵانسی زینكدا لە نەخۆشەكانی پاركینسۆن و ئالزایمێر دەبینرێ. ئەو ماكە خۆراكیانە كە پڕ لە زینكن بریتین لە تۆمی كوولەكە، گۆشتی گوێرەكە و مەیگوو.







how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 6474
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م ڕێنماییانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ ...
چۆن بە دەروندروستی ڕووبەڕووی کۆرۆنا ببینەوە؟ ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll