‌چەند بابەتێكی ساددە بەختەوەری دەخاتە ژیانی هاوسەرەكانەوە
24/09/2016
كاتێك مرۆڤ ژیانی هاوبەش پێكدەهێنێت ئەوە دەیەوێت بەختەوەر بێت و كەس نیە ئارەزووی ژیانی پڕكێشە بكات ، بۆ ئەوەی خۆت و هاوسەرەكەت  بەختەوەربن ئەوە پێویستە سوود لەم ڕەفتارە ساددانە وەربگرن كە هۆكارە بۆ بەختەوەری .
 
1- هەوڵبدەن هەموو كارەكانتان بەیەكەوە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی ئاگاداری یەكتربن و خۆشەویستی لە نێوانتاندا زیاد بكات ، ئەگەر بتوانن ئەوە كاربكەن لە پرۆژیەكی خێریدا ئەمە بەخشندەی لە دڵی هەردوكتاندا دروست دەكات .

2- گرنگیدان بەیەكتری و ترس لە لەدەستدانی یەكتری تەنانەت لەوەش كە دڵۆپی باران ئازارت بدات ، یەكێكی دیكەیە  لەو ڕەفتارانەی تۆ و هاوسەرەكەت دڵخۆش دەكات.

3- گوڵ ببەخشە بە هاوسەرەكەت ، ئەمە خۆشحاڵی دەكات هەرچەندە شتەكە ساددەیە بەڵام لەوە دڵنیاببە هاوسەرەكەت خۆشحاڵ دەكات .
 
4- بەرگەگرتنی ئازار و كێشەكانی یەكتری و بەشداربوون لە خەموو كێشەكانی یەكتری .

5- بەرواری ئەو كاتانە لەبیر مەكە كە پەیوەندی هەیە بە ژیانی هاوبەشی ئێوەوە ، وەك یادی هاوسەرگیری یان یادی لەدایكبوونی منداڵەكەتان یان هەر بابەتێكی دیكەیە كە پەیوەندی بە ژیانتانەوە هەبێت .
 
6- دڵتان هاوشێوەی منداڵ لەیەكتر پاك بێت و خۆشەویستی بەیەكتر ببەخشن ، چونكە هیچ دڵ و خۆشەویستیەك هاوشێوەی هەستی منداڵەكان پاك و بێگەرد نیە و خۆتان بە گەورە مەزانن لە ئاستی یەكتریدا .
ژماره‌ی بینین‌ : 2756
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll