لەكاتی دروستبوونی شڵەژان و نیگەرانیدا لێدانی دڵ زیاد دەكات و دڵ خوێنی زیاتر دەنێرێت بۆ ماسولكەكان وەك خۆئامادەكردن بۆ راكردن بەرەو شوێنێكی ئارام و دووركەوتنەوە لەمەترسی و چەند هۆكارێك هەیە بۆ دروستبوونی شڵەژانی دەروونی كە بەهۆی رووداوێك یاخود كێشەی رۆژانە و هیلاكبوونەوە دروست دەبێت.
بەپێی ووتەی پسپۆڕان بەردەوامی شڵەژان دەبێتە هۆی لاوازبوونی كۆئەندامی بەرگری لەش و مرۆڤ رووبەڕووی توشبوون بە هەوكردن و نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان دەبێت و هەروەها لەكاتی شڵەژاندا ددانەكان زیانیان بەردەكەوێت بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لەو حاڵەتەدا پەستان دەخاتە سەر ددانەكانی بەشێوەیەكی خۆنەویست و لەكاتی شڵەژاندا جگەر رێژەی شەكری زیاتر بەرهەم دەهێنێت و ئەوەش مەترسی تووشبوون بەشەكرەی لێدەكرێت.
ئەنجامدانی وەرزش سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شڵەژان و باشبوونی باری دەروونی مرۆڤ و هەروەها قسەكردن لەگەڵ هاوڕێ یاخود گرنگیدران بە گیانداری ماڵی بەهەمان شێوە سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی شڵەژانی دەروونی.
ئا / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی