‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت
02/01/2020
گورچیله‌ ئه‌ندامێكی گرنگی له‌شه‌ و كاره‌كه‌ی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌یه‌ له‌ئاوی زیادده‌ و یۆریا و خوێ وپێكهاته‌ زیان به‌خشه‌كانی دیكه‌، دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت. 1- کەم خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو: ئەرکی سەرەکیی گورچیلە کردنە دەرەوەی ژەهرەکانە، کاتێک ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو ناخورێتەوە، گورچیلەکان وشکدەبنەوە و دەبێتە هۆی کەمبوونی هاتوچۆکردنی خوێن بۆیان و نیشتنی پێکهاتەی زیانبەخش لە جەستەدا، دروستبوونی بەردی گورچیلە. 2- هێشتنەوەی میز: گلدانەوە و هێشتنەوەی میزی زۆر بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ڕزگاربوون لە نیشتووەکان و مادە زیانبەخشەکان لەناو گورچیلەدا. 3-خواردنی خوێی زۆر: خوێ بڕێکی زۆر مادەی (سۆدیۆمی) تێدایە و کاتێک بڕێکی زۆر خوێ، یاخود خواردنی سوێر دەخورێت، دەبێتە هۆی گرفتی ڕزگاربوون لەو بڕە زۆرەی خوێ لە لاشەدا، ئەوەش دەبێتە مایەی دروستکردنی فشار لەسەر ئەو دوو ئەندامە هەستیارەی هەناو. 4- کافیین: زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی هەر خواردنەوەیەک، کە مادەی کافیینی زۆری تێدایە بەتایبەتی‌ قاوە زیانێکی‌ گەورە بە گورچیلەکان دەگەیەنێت ،بۆیە باشترە رۆژانە ٣ کوپ زیاتر نەخورێتەوە. 5-دەرمانە ئازارشکێنەکان: زیاد بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان بۆ سەرئێشە یان هەر ئازارێکی تر، بۆ ماوەیەکی دوورخایەن دەبێتەهۆی لاوازکردنی کاروچالاکیی و نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەکان. 6-پڕۆتینەکان: زیاد خواردنی پرۆتینی گۆشت زیان بەگورچیلە دەگەیەنێت،پێویستە بەزۆری پڕۆتینە ڕووەکییەکان بخورێت لە پێناو دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گورچیلەکان وبەگشتی. 7-شەکر: زیادەڕەوی لەخواردنەوەو خواردنی شیرینەکان و ئەوانەیان کە بڕێکی زۆرتر شەکریان تێدایە رۆژانە، لەوانە کۆلا دەبێتە هۆی سستبوونیان و زیانگەیاندن بە دەزگای میزکردن، و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە.
ژماره‌ی بینین‌ : 492
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll