چهند ههڵهیهك زیان به گورچیله دهگهیهنێت
گورچیله ئهندامێكی گرنگی لهشه و كارهكهی خاوێنكردنهوهی جهستهیه لهئاوی زیادده و یۆریا و خوێ وپێكهاته زیان بهخشهكانی دیكه، دوباره كردنهوهی چهند ههڵهیهك زیان به گورچیلهكانت دهگهیهنێت.
1- کەم خواردنهوهی ئاو:
ئەرکی سەرەکیی گورچیلە کردنە دەرەوەی ژەهرەکانە، کاتێک ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو ناخورێتەوە، گورچیلەکان وشکدەبنەوە و دەبێتە هۆی کەمبوونی هاتوچۆکردنی خوێن بۆیان و نیشتنی پێکهاتەی زیانبەخش لە جەستەدا، دروستبوونی بەردی گورچیلە.
2- هێشتنەوەی میز:
گلدانەوە و هێشتنەوەی میزی زۆر بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ڕزگاربوون لە نیشتووەکان و مادە زیانبەخشەکان لەناو گورچیلەدا.
3-خواردنی خوێی زۆر:
خوێ بڕێکی زۆر مادەی (سۆدیۆمی) تێدایە و کاتێک بڕێکی زۆر خوێ، یاخود خواردنی سوێر دەخورێت، دەبێتە هۆی گرفتی ڕزگاربوون لەو بڕە زۆرەی خوێ لە لاشەدا، ئەوەش دەبێتە مایەی دروستکردنی فشار لەسەر ئەو دوو ئەندامە هەستیارەی هەناو.
4- کافیین:
زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی هەر خواردنەوەیەک، کە مادەی کافیینی زۆری تێدایە بەتایبەتی قاوە زیانێکی گەورە بە گورچیلەکان دەگەیەنێت ،بۆیە باشترە رۆژانە ٣ کوپ زیاتر نەخورێتەوە.
5-دەرمانە ئازارشکێنەکان:
زیاد بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان بۆ سەرئێشە یان هەر ئازارێکی تر، بۆ ماوەیەکی دوورخایەن دەبێتەهۆی لاوازکردنی کاروچالاکیی و نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەکان.
6-پڕۆتینەکان:
زیاد خواردنی پرۆتینی گۆشت زیان بەگورچیلە دەگەیەنێت،پێویستە بەزۆری پڕۆتینە ڕووەکییەکان بخورێت لە پێناو دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گورچیلەکان وبەگشتی.
7-شەکر:
زیادەڕەوی لەخواردنەوەو خواردنی شیرینەکان و ئەوانەیان کە بڕێکی زۆرتر شەکریان تێدایە رۆژانە، لەوانە کۆلا دەبێتە هۆی سستبوونیان و زیانگەیاندن بە دەزگای میزکردن، و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە.
|