‌لێكدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند خه‌ونێك له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه‌
28/02/2020
خه‌ون بینین لای هه‌ندێك كه‌س بابه‌تێكی بێ مانایه‌ و بۆ هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش هۆشداریه‌، پسپۆڕانی ده‌رونی لێكدانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند خه‌ونێك كردوه‌ كه‌ گرنگه‌ به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باوه‌ڕیان به‌ خه‌ون بینین هه‌یه‌. 1-كه‌وتنی ددان له‌ خه‌ودا: هه‌ندێك له‌ شیكه‌ره‌وه‌كانی خه‌ون كه‌وتنی ددان له‌ خه‌ودا به‌ مانای مردنی كه‌سێك باس ده‌كه‌ن به‌ڵام پسپۆڕانی ده‌رونی له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ونه‌ ده‌ڵێن" مانای ترسی مرۆڤه‌ له‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ به‌سه‌ر ژیانیدا دێت و هه‌وڵدانه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌ ژیاندا" 2-ده‌رنه‌چوون له‌ تاقیكردنه‌وه‌: دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تی پێش نوستن واده‌كات ئه‌م جۆره‌ خه‌ونه‌ ببینیت و باشتر وایه‌ پێش نوستن خۆت به‌ كارێكی باشه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌یت. 3-ڕوتبوونه‌وه‌ له‌ خه‌ودا: هه‌ستكردن به‌ لاوازی له‌ شوێنی كاركردن یان په‌یوه‌ندی و ترس له‌وه‌ی‌ ده‌وروبه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌كانت ببینێت هۆكاری ئه‌م خه‌ونه‌یه‌. 4-كه‌سێك به‌ دواتا ڕابكات له‌ خه‌ودا: ئه‌مه‌ مانای نا ئارامی و نا خۆشحاڵی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر بابه‌تێك و ڕاكردن له‌ قه‌رزاری و ئالوده‌ بوون به‌ شتێك هۆكاری ئه‌م خه‌ونه‌یه‌. 5-كاره‌ساتی مرۆی: مانای ئه‌م جۆره‌ خه‌ونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك كێشه‌ی‌ كه‌سی و تایبه‌تی هه‌بێت كه‌ له‌ سنوری چاره‌سه‌ركردن ده‌رچوبێت . 6-دووگیانی: له‌ ئه‌قڵی ناوه‌وه‌ی‌ مرۆڤ ئه‌م جۆره‌ خه‌ونه‌ مانای سه‌ره‌تای پرۆژه‌یه‌كی نوێ و داهێنانێكی تازه‌یه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێك . 7-دواكه‌وتن: ئه‌م خه‌ونه‌ مانای له‌ده‌ستدانی شتێك دێت كه‌ بۆ مرۆڤ گرنگه‌.
ژماره‌ی بینین‌ : 409
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll