‌چوار نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات ده‌رونت ماندووه‌
28/02/2020
ماندوێتی ته‌نها ماندوو بوونی جه‌سته‌ نییه‌ و مێشكی مرۆڤ هاوشێوه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ ماندوو ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا به‌ 4 نیشانه‌ ئاشنا ده‌بیت كه‌ ئاماژه‌ن بۆ ماندووی مێشكت و باشتر وایه‌ پشوو وه‌ربگریت. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ كرد ئه‌وه‌ مانای وایه‌ جه‌سته‌ و ده‌رونت ماندووه‌ و پێویستت به‌ حه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌. 1-ڕه‌شبینی و هه‌ستكردن به‌ داڕوخان، چونكه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات دواتر له‌ خه‌ڵك دوور بكه‌ویته‌وه‌ و په‌یوه‌ندیت نه‌مێنێت. 2-به‌رده‌وام دڵه‌ ڕاوكێ و دڵه‌ كوتێ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك. 3- كه‌مخه‌وی ، ماندوێتی ده‌رون و جه‌سته‌ واده‌كات كه‌مخه‌وبیت و زۆر بیر بكه‌یته‌وه‌. 4-دڵتێكهه‌ڵاتن و سه‌رگێژ خواردن، كێشه‌ ده‌رونیه‌كان واده‌كه‌ن مرۆڤ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی‌ تیادا ده‌ربكه‌وێت.
ژماره‌ی بینین‌ : 156
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll