چيرۆكى پاشاو سێ وه‌زيره‌كه‌ى
06/09/2012

سوپاس و ستایشی خوای گەورە و درودو سەلام لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی و هاوەڵە بەڕێزەکانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی...
پێم خۆش بوو بابەتێکتان پێشکەش بکەم کە ببێتە هۆی وەرگرتنی پەند و عیبرەت بۆ هەموو لایەک پشتیوان بەخوای گەورە .
ئەگێڕنەوە پاشایەک داوا لە هەر سێ وەزیرەکەی دەکات کە کیسێک وەربگرن و بچنە بێستانێکەوە هەرچی بەروبوم هەیە کۆی بک...
ەنەوە بێ ئەوەی داوای یارمەتی لە کەس بکەن و بیخەنە ئەستۆی کەسی ترەوە، هەرچەنە وەزیرەکان بەم داوایە سەریان سوڕما بەڵام داواکەیان جێ بە جێ کرد و چونە بێستانەکەوە بۆ کۆکردنەوەی بەرووبومەکان بۆ پاشا....
وەزیری یەکەم : سوور بوو لەسەر ئەوەی کام بەرووبوومەی باش و بەکەڵکە بۆ پاشای کۆ بکاتەوە تا ڕازی بکات.
بەڵام وەزیری دووەم : قەناعەتی وابوو کە پاشا هیچ بەرووبومێکی ناوێ و پێویستی پێ نیە وە میوە و بەروو بوومەکان ناپشکنێ، بۆیە هەستا بە کۆکردنەوەی بەرووبوومەکان بە کەمتەر خەمی و تەمەڵی، بێ ئەوەی باش و خراپ لەیەک جیا بکاتەوە کیسەکەی پڕ کرد تا جێگەی هەبوو.
وەزیری سێهەم : پیی وابوو پاشا گرنگی نادات بەوەی لەناو کیسەکەدایە بۆیە پڕی کرد لە گژوگیا و گەڵای دارەکان.
بۆ ڕۆژی دواتر پاشا فەرمانی کرد کە وەزیرەکان لەگەڵ کیسەکانیان کە کۆیان کردوەتەوە بێنە لای پادشا، کاتێ هاتنە لای فەرمانی کرد بە سەربازەکان کە هەروەزیرە بە کیسەکانیانەوە لە شوێنێک زیندانی بکرێن بۆ ماوەی سێ مانگ بە جۆرێک دوور بن که س نایان گاتێ و خواردن و خواردنەوەیان لێ قەدەغە بکرێ بێجگە لەو کیسەی کە پێیانە...!!
وەزیری یەکەم ئەو بەرووبوومە باشەی کە کۆی کردبوەوە بە درێژایی سێ مانگەکە خواردی.
وە وەزیری دووەم : بە درێژایی سێ مانگەکە ژیانێکی تەنگ و ناخۆشی هەبوو تەنها ئەو بەروو بوومەی دەخوارد کە باش بوو چونکە ئەو هەموو ئەوەی کؤی کردبوەوە باش نەبوو.
بەڵام وەزیری سێهەم : پێش ئەوەی مانگی یەکەم تەواو بێت لە برسا گیانی دەرچوو.
کەواتە بەو شێوەیە پرسیار لە خۆت بکە تۆ لە کام جۆرەیانی ؟
تۆ ئێستە لە بێستانی دونیادای هەموو ئازادیەکت هەیە کە کرداری باش یان کرداری خراپ کۆ بکەیتەوە ، بەڵام بەیانی و لەکاتێکدا پادشای پادشاکان پاک و بێگەردی بۆ ئەو ئەگەر فەرمانت پێ بکات لە گۆڕەکەتدا بنێژرێیت لەو شوێنە تەسک و تاریکەدا بە تەنهای... تەسەور ئەکەی بێجگە لە کردارە باشەکانت چی هەیە سوودت پێ بگەیەنێت کە لە ژیانی دونیاتدا کۆت کردوەتەوە؟
کێ دەبێت لەگەڵت ڕۆژی دوایی کردارە باشەکان یان خراپەکانت ؟
با لەگەڵ خۆمان هەڵوێستەیەک بکەین و بڕیار بدەین بەیانی چی دەکەین لە گۆڕەکانمان دا؟
خوایە گیان ئەوەی لە دونیا و قیامەت باشە پێمان ببەخشە و لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە ، لەگەڵ چاکەکاراندا بمانخەرە بەهەشتە فراوانەکەتەوە یا عزیز و یا غفار بە بێ لێپرسینەوە یان سزای پێش وەخت .... امین یا رب العالمین.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک..
و اخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین

ژماره‌ی بینین‌ : 4641
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll