ژوری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌شی پارێزگای سلێمانی: بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە دەستگیرکرا
18/09/2021
ژوری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌شی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "توانراوە لەماوەی کەمتر له 24 كاتژمێردا پیلانێک ئاشكرابكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیەی دوو رۆژی رابردووی سلێمانی دەستگیر بکرێت". ئەمڕۆ شەممە،18ی ئەیلوولی 2021، ژووری ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە". راگە‌یەندراوێك لە‌ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌شە‌وە‌ لە پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ، _یەكە‌ميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو . _دووە‌میان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا. تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت. لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە. -دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى. -بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی. -بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور. -بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی. ١٨ی ئە‌یلولی ٢٠٢١
ژماره‌ی بینین‌ : 81
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چوار نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات ده‌رونت ماندووه‌ ...
‌لێكدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند خه‌ونێك له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه‌ ...
٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت ...
لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە ...
‌لەپی دەستت چەند نهێنیەكت بۆ ئاشكرا دەكات ...
‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll