گه‌رده‌لولی سێ
23/09/2012

جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌، ده‌رهێنه‌ری زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لول، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا  رایگه‌یاند: له‌ئێستادا قۆناغی وێنه‌گرتنی درامای گه‌رده‌لولی سێ؛ كۆتایی پێهاتووه‌ و له‌قۆناغی مۆنتاژكردنداین، سوپاسی ئه‌و ده‌زگایانه‌شی كرد كه‌ مه‌راسیمی رێزلێنانيان بۆ ئه‌كته‌ره‌ به‌شداره‌كانی دراماكه‌ رێكخستووه‌.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 23ی ئه‌یلولی 2012، له‌ هۆڵی عه‌بدولخالق مه‌عروف له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی‌ نیاز نوری‌، نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی‌ كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی تری هونه‌ریی له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كانی به‌شی سێیه‌می زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لول مه‌راسیمێك بۆ خه‌ڵاتكردنی‌ ئه‌كته‌ره‌ هه‌ولێرییه‌كانی به‌شی سێیه‌می زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لوول و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ و لایه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌ری دراماكه‌ كه‌ناڵی كوردسات له‌لایه‌ن ده‌زگای كه‌ڤاڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ده‌ستپێكی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ نمایشكردنی‌ چه‌ند دیمه‌نێك له‌ به‌شی سێیه‌می‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لوول ده‌ستیپێكرد، دواتر هونه‌رمه‌ند ده‌روێش عومه‌ر یاریده‌ده‌ری‌ ده‌رهێنه‌ری‌ به‌شی سێیه‌می‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لوول وتارێكی‌ پێشكه‌ش كردو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌وان وه‌ك ستافی زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لوول بڕیاریانداوه‌ ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كانی زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوولی سێ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ شاری خۆی رێز له‌ ماندووبوونیان بگیرێت، ده‌ستپێكی ئه‌و كاره‌ش له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌.

دواتر وتاری‌ ده‌زگای‌ كه‌ڤاڵ له‌لایه‌ن مه‌سعودی‌ مه‌لا هه‌مزه‌ خوێندرایه‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان وه‌ك ده‌زگای‌ كه‌ڤاڵ به‌هه‌ستكرن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ به‌پێویستیان زانیوه‌ خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان ببه‌خشنه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ناڵی كوردسات و جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ له‌پای‌ ئه‌و خزمه‌ته‌ی‌ به‌ره‌وشی درامای‌ كوردیان كردووه‌.

دواتر بڕوانامه‌ی‌ رێزلێنانی‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لوول و كه‌ناڵی كوردسات به‌سه‌ر 27 به‌شداربووی‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لوول له‌ هه‌ولێر دابه‌شكرا.

جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ ده‌رهێنه‌ری گه‌رده‌لوول به‌شی سێیه‌م بۆ خه‌ندان وتی: "پێم خۆش بوو ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بوومایه‌ له‌و مه‌راسیمه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشیی و جێگرنه‌بوونی باری ته‌ندرووستیم بۆم نه‌كرا، لێره‌وه‌ سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كانی گه‌رده‌لول ده‌كه‌م له‌ زاخۆوه‌ بۆ خانه‌قین به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوله‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی مونتاژكردنداین."

له‌ باره‌ی ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كان و كاتی نمایشكردنی، زه‌نگه‌نه‌ وتی: "زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌شدارییان له‌ به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول كردووه‌ و ئه‌م به‌شه‌ش له‌ 60 زنجیره‌ی 45 خوله‌كی پێك دێت و ئێستا له‌ قۆناغی مونتاژداین و دوای مونتاژكردن له‌ كوردساته‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت."


ژماره‌ی بینین‌ : 4870
زیاتر ...
‌من كوڕێكم خۆش ده‌وێت ...
ژماره‌ی بینین : 5773
‌نور وێنەی خۆی لەكاتی مەلەكردندا بڵاوكردەوە ...
ناوى ڕاسته‌قینه‌ى به‌شێك له‌ هونه‌مه‌ند عه‌ره‌به‌كان ...
عه‌لا خانم له‌ مردن رزگارى بوو ...
بەوێنە ...هاوسەری ڕاستەقینەی شەهرەزاد ببینە ...
چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە ...
کامکاران پێشنیارێکی یەک ملیار دۆلاری ڕەتدەکەنەوە ...
له‌تیفه‌ تونسى باسى هاوسه‌گیرى له‌گه‌ڵ كازم ساهیر ده‌كات ...
نیان عه‌بدوڵا توشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه‌ ...
ڤیدیۆ...تائێستا تارا ڕەسولتان بێ چاوێلكە بینیوە؟ ...
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌م خه‌ليفه‌ى داعش بكوژێت" ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll