سامسۆنگ كامێرای گالاكسی ئاشكرا دەكات
30/09/2012


كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەلیكترۆنیات یەكەمین ئامێری تێكەڵی لە نێوان كامێرا و مۆبایلی زیرەكدا ئاشكرا كرد.


...
گالاكسی كامێرا بریتییە لە ئامێرێكی تێكەڵ لە كامێرایەكی دیجیتاڵ و مۆبایلێكی ئەندرۆید كە بە نوێترین كۆپی سیستمی كارپێكردنی گۆگڵ ناسراو بە جیلی بین ئەندرۆید كاردەكات كە دەتوانرێ بەهۆی فەرمانی دەنگییەوە كاری پێ بكرێت وەك فەرمان پێدانی بە گەورەكردنی دەنگ.

كامێراكە بە سێ ڤێرژنی جیاواز دروستكراوە یەكێكیان بە سیستمی وای فای لاسلكی و ئەویتریان بە سیستمی تۆڕەكانی وای فای و سێیەمیان بە نەوەی سێیەكی گەشەپێدراوی ئێچ ئێس پی ئەی كە خێرایی گواستنەوەی زانیارییەكانی 21 میگابایتە لە چركەیەكدا.

لە ڤێرژنی سێیەمدا دەتوانرێ ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی گیراون، راستەوخۆ بنێردرێ بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە كاتێكدا كە تۆڕی لاسلكی كارناكات.

كامێراكە شاشەیەكی لە پشتەوە هەیە كە بە بەركەوتن كاردەكات و قەبارەكەی 4.8 بۆسەیە و بەكاردەهێنرێ بۆ كردنەوەی ماڵپەرە ئەلیكترۆنییەكان.
 
ژماره‌ی بینین‌ : 2051
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll