تەکنیکێکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا !
30/09/2012
توێژەرانی زانکۆی (ستانفۆرد)ـی ئەمەریکا توانییان بە سوودوەرگرتن لە جیاوازیی نێوان ئاوی سوێر و ئاوی شیرین کارەبا بەرهەم بهێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی سایتی (ئێنێرژی دەیلی)ـیەوە توێژەرانی ئەو زانکۆیە لە ڕێگەی دروستکردنی پاترییەک کە لە ڕێگەی جیاوازی نێوان خەستیی یۆنەکانی ئاوی شیرین و ئاوی سوێرەوە کار دەکات، کارەبایان بەرهەم هینا. بەڕێوەبەری ئەو پڕۆژەیە دەڵێت:" لە هەر ش...
وێنێک کە ئاوی شیرین تێکەڵ بە ئاوی دەریا (ئاوی سوێر) دەبێت وەک (دێلتای ڕووبارەکان) دەکرێ لە ڕێگەی ئەو ئامێرەوە کارەبا بەرهەم بهێت، واتە ئەو شوێنەی ئاوی ڕووبارەکان دەڕژێنە نێو دەریاکانەوە. (یس سویی) دەڵێت: "هەرچەندە ڕێژەی ئاوی زەریاکان یەکجار زۆرە بەڵام ئاوی شیرین لە جیهاندا کەمە."
بە پێی توێژینەوەی ئەو توێژەرانە ئەگەر ئاوی هەموو ڕووبارەکانی جیهان بۆ ئەو پڕۆژەیە بەکار ببرێت نزیکەی دوو تێراوات وزەی کارەبایی لە ساڵدا بەرهەم دێت کە 13%ـی ئەو وزە کارەباییەیە کە لە جیهاندا بەکار دێت. توێژەران لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاوی سوێری زەریای ئارام لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی (کالیفۆرنیا) و، ئاوی شیرینی دەریاچەی (دۆنێر) لە (نێڤادا)ـی ئەمەریکا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا و ئەو دەرئەنجامانەیانە دەستکەوت کە ئەگەر پاتری بە ڤوڵتاژی نزم و لە ئاوی شیریندا بگەشێندرێتەوە( شارژ بکرێت) و پاشان بە ڤۆڵتاژی بەرز لە ئاوی سوێردا بارە ئەلیکتریکییەکەی بەتاڵ بکرێت، لە ئەنجامدا وزەی ئەلیکتریکی بەرهەم دێت. پاش ئەو قۆناغە ئاوە سوێرەکەی نێو پاتری وشک دەبێت و پاشان بە ئاوی شیرین پڕ دەبێتەوە و ئەو پڕۆسەیە دیسان دووبارە دەبێتەوە. بە پێی وتەی (یی سویی)ـوە بۆ ئەو پڕۆژەیە مەرج نییە تەنیا ئاوی خاوین بەکار بێنین بەڵکوو ئاوی لافاوەکانیش دەکرێ بەکار ببرێت.
بە پێی ئەو پڕۆژەیە 50 مەتری سێجای ئاوی شیرین دەتوانێت نزیکەی 100 مێگا وات کارەبا بەرهەم بهێنێت کە ئەو ڕێژەیە یەکسانە بە پێویستیی کارەبای 100 هەزار خێزان.
 
ژماره‌ی بینین‌ : 2322
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll