ته‌نها یه‌ک جار بیخوێنه‌وه‌ ۱۰۰۰ سودی لێوه‌ربگره‌...
30/09/2012


پڕ واتاترین ووشه (ئێمه) یه‌ به‌کاری بێنه‌

قوڵ ترین ووشه‌ (خۆشه‌ویستی) یه ‌گرنگی پێ بده‌

بێ سۆزترین ووشه‌ (ڕق) ه ‌مه‌یهێڵه‌

سه‌رکه‌ش ترین ووشه‌(هه‌وه‌س) ه ‌به‌گه‌مه‌ی مه‌گره

خۆویست ترین ووشه‌ (من) ه ‌لێی به‌دووربه‌

که‌م ماوه‌ترین ووشه‌ (توڕه‌یی) ه ‌بیشاره‌وه‌

گرفت ترین ووشه‌ (ترس) ه ‌ڕوبه‌ڕوی بوه‌سته‌وه‌

پڕجوڵه‌ترین ووشه‌ (ئیش)ه ‌لێی مه‌وه‌سته‌

پوچ ترین ووشه‌ (چاوچنۆکی) یه ‌له‌ناوی به‌ره‌

دروستکه‌رترین ووشه (خۆڕاگری) یه ‌بۆهه‌بونی بپاڕێوه‌

ڕوناک ترین ووشه (ئومێد) ه ‌پێی ئومێده‌واربه‌

لاوازتریین ووشه‌ (خه‌م) ه ‌مه‌یخۆ

به‌تواناترین ووشه‌ (زانست) ه ‌فێری ببه‌

به‌هێزترین ووشه‌ (پشتیوان) ه ‌باهه‌تبێت

زه‌هراوی ترین ووشه‌ (له‌خۆبایی بوون) ه ‌ بیشکێنه‌

سست ترین ووشه‌ (شانس)ه به‌هیوای ئه‌و مه‌به

به‌ناوبانگ ترین ووشه‌ (ناوبانگ) ه ‌شوێنی مه‌که‌وه‌

ناسک ترین ووشه‌ (زه‌رده‌خه‌نه‌) یه ‌بیپارێزه‌

خه‌ماوی ترین ووشه (حه‌سودی) یه ‌لێی دووربه‌

پێویست ترین ووشه (گونجان) ه ‌دروستی بکه‌

ساغ ترین ووشه‌ (سه‌لامه‌تی) یه ‌نرخی بزانه‌‌

سه‌ره‌کی ترین ووشه‌ (دڵنیایی) یه ‌بیکه‌ره‌پاڵپشتت

بێ هه‌ست ترین ووشه (گوێ پێ نه‌دان) ه ‌ووریای به‌

دۆستانه‌ترین ووشه‌ (هاوڕێیه‌تی) یه ‌خراپ سوودی لێ نه‌بینی

جوانترین ووشه‌ (ڕاستی) ه ‌سه‌ر ڕاست به‌ له‌ گه‌ڵی

ناشیرین ترین ووشه‌ (دووڕویی) یه ‌یه‌ک ڕه‌نگ به‌

وێرانکه‌رترین ووشه‌ (سوکایه‌تی) یه ‌بۆکه‌س پێت خۆش نه‌بێت

زۆرماوه‌ترین ووشه‌ (ڕێز) ه ‌ نرخی بۆ دانێ

نه‌رم ترین ووشه‌ (ئارامی) یه ‌پێی بگه‌

ژیرانه‌ترین ووشه‌ (ئیحتیاط) ه‌ زۆر ووریابه‌

پڕکۆسپ ترین ووشه‌ (سنور) ه‌ نه‌‌هێڵی پێشت پێ بگرێ

ناخۆش ترین ووشه‌ (مه‌حاڵ) ه‌ بوونی نیه‌

شێواو ترین ووشه‌ (په‌شۆکان) ه‌ ووریابه‌

تاریکترین ووشه‌ (نه‌زانین) ه‌ به‌نوری زانست ڕوناکی که‌

بکوژترین ووشه (دوودڵی) ه‌ بیرتیژبه‌

له‌سه‌رخۆترین ووشه‌ (چاوه‌ڕوانی) یه‌ چاوه‌ڕێی به

بێ نرخ ترین ووشه‌ (تۆڵه‌) یه‌ ببوره‌

به‌نرخ ترین ووشه‌ (لێبوردن) ه‌ هه‌وڵی خۆت بده‌

ڕازاوه‌ترین ووشه‌ (ڕوخۆشی) یه‌ نهێنی جوانیی تێداشاراوه‌یه‌

پاک ترین ووشه‌ (پاکی) یه‌زۆر ئاسانه‌‌

فریاکه‌وتوو ترین ووشه‌ (وه‌فاداری) یه‌له‌سه‌ربه‌ڵێنی خۆت به‌

ته‌نیاترین ووشه (گۆشه‌گیری) یه‌ هه‌رده‌م ته‌نیا مه‌به‌

بزوێنه‌رترین ووشه‌ (مه‌به‌ست) ه‌ ژیان بێ مه‌به‌ست نابێ

مه‌به‌ست ترین ووشه‌ (سه‌رکه‌وتن) ه‌ به‌ره‌و ڕوی بچۆ

ژماره‌ی بینین‌ : 2923
زیاتر ...
‌چوار نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات ده‌رونت ماندووه‌ ...
‌لێكدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند خه‌ونێك له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه‌ ...
٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت ...
لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە ...
‌لەپی دەستت چەند نهێنیەكت بۆ ئاشكرا دەكات ...
‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll