خواردنه‌وه‌یه‌كی چالاككه‌ر
10/10/2012

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا شێوازێكی نوێ بۆ چالاككردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی كوپێك شه‌كراوه‌-وه‌ ده‌توانیت مێشكت چالاك بكه‌یته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌كراوه‌-كه‌ بخۆیته‌وه‌ به‌ڵكو ته‌نها به‌ غه‌رغه‌ره‌پێكردنی.

به‌ پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (Personality and Social Psychology Bulletin) ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ كه‌وچكێك شه‌كر و كردنییه‌ ناو كوپێك ئاوه‌-ه‌وه‌ و دواتر غه‌رغه‌ره‌پێكردنی ده‌توانیت خۆت له‌ خه‌واڵویی و بێزاریی ڕزگاربكه‌یت و سه‌رله‌نوێ چالاك ببیته‌وه‌.

لێكۆلێنه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌روونناسێكی ئوسترالییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ زانكۆی كیرتن له‌ خۆرئاوای ئوسترالیا و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ غه‌رغه‌ره‌پێكردنی شه‌كراوه‌كه‌ به‌بێ خواردنه‌وه‌ی زیانی لاوه‌كی نابێت، چونكه‌ پێكهاته‌ شه‌كرییه‌كان هه‌رس نابن و به‌مه‌ش یارمه‌تی زیادبوونی كۆنترۆڵكردنی خود و زیادبوونی چالاكی ده‌دات.

خاوه‌نی لێكۆڵێنوه‌كه‌ ده‌ڵێت: كه‌ ده‌ڵێین شه‌كر مه‌به‌ستمان لێی هه‌موو جۆره‌ شیرینییه‌ك نییه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر زمان چه‌ند ریسیپته‌رێكی تایبه‌ت هه‌ن كه‌ شه‌كری سروشتی ده‌ناسێته‌وه‌ و پاشان چه‌ند سیگناڵێك ده‌نێرێت بۆ مێشك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی مێشك چالاك بكات كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چالاكبوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

free abortion pill anti abortion pill the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 1964
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll