١٠٠ پرسیارو وه‌ڵامی ئایینی بزانه‌
14/10/2012
پ1/كه‌شتییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوح له‌ كوێ‌ گیرسایه‌وه‌..؟ (چیای جوودی كوردستانی توركیا).
پ2/ پاش ڕۆیشتنی په‌یامبه‌ر موسا(سه‌لامی خوای لێ‌ بێ‌)كێ‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی گومڕا كرد...؟ (سامری).
پ3/كام هاوه‌ڵ شاری دیمه‌شقی ڕزگاركرد...؟ (خالیدی كوڕی وه‌لید).
پ4/ ناوی ئه‌و په‌یامبه‌ره‌ چی بوو كه‌ مرد دوای ماوه‌یه‌ك ئینجا زانرا؟...(حه‌زره‌تی سولێمان).
پ5/ ئایا به‌هه‌شتییه‌كان به‌ چه‌ند ساڵی ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌...؟ (33).
پ6/ ئه‌و ئافره‌ته‌ موسڵمانه‌ كێ‌ بوو، كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ سه‌د ساڵ، نه‌ بیروهۆشی له‌ ده‌ستدا نه‌ ددانی كه‌وت...؟ (ئه‌سمائی كچی ئه‌بوبه‌كر).
پ7/ئایا زانای فه‌یله‌سوف(إبن خلدون)خه‌ڵكی كام وڵاتی عه‌ره‌بی بوو..؟ (تونس).
پ8/ ساڵی(9)ی كۆچی به‌چی ناسراوه‌؟ (ساڵی نوێنه‌ران)
پ9/ په‌یامبه‌ر(یونس)بۆ كام نه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ (گه‌لی نه‌ینه‌وا)
پ10/بۆ وتراوه‌(مات إمام وولد إمام) واته‌: (پێشه‌وایه‌ك كۆچی دوایی كرد و پێشه‌وایه‌ك له‌دایك بوو)ئایا مه‌به‌ست له‌م دوو پێشه‌وایه‌ كێ و كێیه‌...؟ (حه‌نه‌فی و شافیعی. ر.خ).
پ11/ (عبدالمگلب)ی باپیری پێغه‌مبه‌ر (د.خ)چه‌ند كوڕی هه‌بوو ..؟ (10كوڕ).
پ12/هاوه‌ڵ(ئه‌بوعوبه‌یده‌)كو ێی فه‌تح كرد؟ (خۆراسان)
پ13/ قووڵایی خه‌نده‌قه‌كه‌ی شه‌ڕی(خه‌نده‌ق)چه‌ند بوو؟ (5مه‌تر)
پ14/ ئایا مامۆستای بانگخواز شه‌هید(ناصر سوبحانی)له‌ كوێ‌ شه‌هید كرا...؟ (سنه‌).
پ15/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی خاوه‌نی سێ‌ كۆچه‌ ناوی چی یه‌...؟ (أبوموسای أشعری).
پ16/(به‌رنابا)جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانی چی....؟ (ئینجیل)
پ17/ خوای گه‌وره‌ كامه‌ په‌یامبه‌ری له‌ ناو ئاگر پاراست ..؟ (ئیبراهیم).
پ18/ كام زانای ناوداری ئیسلامی له‌ زیندان كۆچی دوایی كرد...؟ (ئیبن ته‌یمیه‌).
پ19/ مانای وشه‌ی (ئیمان) چی یه‌ ..؟ (به‌ڕاست زانین)
پ20/خوای گه‌وره‌ سوێند به‌ته‌مه‌نی كام په‌یامبه‌ر ده‌خوات....؟ (محمد).
پ21/موعجیزه‌ی پیغه‌مبه‌ر(سالح)چی بوو...؟ (هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وشتر له‌ ناو به‌رد)
پ22/یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو خه‌ڵكی بۆ نوێژی ته‌ڕاویح كۆكرده‌وه‌؟(عومه‌ری كوڕی خه‌تاب).
پ23/ یه‌كه‌م شت كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كرد چی بوو ؟(پێنووس).
پ24/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سه‌ كێن كه‌ خوای گه‌وره‌ پێش هه‌موو كۆمه‌ڵێك بانگیان ده‌كات بۆ به‌هه‌شت.. ؟ (سوپاسكاران).
پ25/ كێ‌ یه‌كه‌م كه‌س بوو پۆستی دانا له‌ ئیسلامدا ..؟( معاویه‌ كوڕی ئه‌بو سوفیان).
پ26/ ئاینی فارسه‌كان چی بوو پێش موسڵمانبوونیان.. ؟(مه‌جوسی)
پ27/ له‌چ رۆژێك قیامه‌ت دادێت..؟(هه‌ینی).
پ28/ئایا كامه‌ خێزانی په‌یامبه‌ر(د.خ)كفنی بۆ مردنی خۆی ئاماده‌كردبوو..؟(زه‌ینه‌ب ی كچی جه‌حش)
پ29/ كام هاوه‌ڵ به‌فه‌رمانی پَیغه‌مبه‌ر(د.خ)بۆماوه‌ی(1 5)ڕۆژ فێری زمانی(عیبری)ی یه‌هودیه‌كان بوو...؟ (زید بن پابت).
پ30/كامه‌ هاوه‌ڵ بوو كه‌ له‌ غه‌زای (به‌در و ئوحد و یه‌ڕموك) به‌شداری كرد...؟ (ئه‌بوعوبه‌یده‌ی جه‌ڕاح)
پ31/ به‌ڕای مێژوونووسان حه‌زره‌تی ئیبراهیم ناوی بابوباپیرانی چیه‌…؟ (ئیبراهیمی كوڕی تارخ كوڕی ناحوری كوڕی شاروخ كوڕی ئه‌رغو كوڕی فالغی كوڕی عابری كوڕی شالخی كوڕی ئه‌رفخشه‌دی كوڕی سامی كوڕی حه‌زره‌تی نوحه‌).
پ32/كامه‌ فریشته‌ گه‌وره‌ی فریشته‌كانه‌ ..؟(جبریل)
پ33/ ئایا ئاوی قوله‌تێن چه‌ند لیتره‌ كه‌ بۆ غوسل ده‌ركردن به‌كاردێ‌...؟ (216لیتر).
پ34/ یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو ناونرا (ئه‌میری ئیمانداران).. ؟ (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب).
پ35/ دواهه‌مین وته‌ی خه‌ڵكی به‌هه‌شت چی یه‌ ..؟ (الحمد لله رب العالمین).
پ36/ له‌ چ ڕۆژیك (شه‌یتان) زه‌لیل وبێ توانایه‌.. ؟ (ڕۆژی عه‌ره‌فه‌).
پ37/ یه‌كه‌م شه‌هیدی ئافره‌ت له‌ ئیسلام دا ناوی چی بوو.. ؟ (سومه‌ییه‌).
پ38/ له‌ كام جه‌نگ ئیمامی (حمزه‌) (ر.خ) شه‌هید كرا..؟(ئوحود).
پ39/ نوێژێك له‌ مزگه‌وتی (الاقصی) به‌رامبه‌ر چه‌ند نوێژه‌.. ؟(500 نوێژ).
پ40/ پێش ئایینی پیرۆزی ئیسلام (یپرب) ناوی كام شار بوو..؟ (مه‌دینه‌)
پ41/ نوێژی جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زان حوكمه‌كه‌ی چییه‌...؟ (سوننه‌ته‌).
پ42/ حوكمی ماچ كردنی به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ چییه‌...؟(سوننه‌ته‌).
پ43/ حوكمی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی مردوو به‌شه‌و چییه‌....؟(په‌سه‌نده‌ و ئاساییه‌).
پ44/ كێ بوو بانگی دا له‌ سه‌ر كه‌عبه‌ له‌ ڕۆژی ڕزگاركردنی مه‌ككه‌ی پیرۆز.. ؟( بیلالی كوڕی ڕه‌باح).
پ45/ حوكمی نوێژی ته‌راویح چی یه‌ ..؟ (سوننه‌ته‌).
پ46/ خواردنی گۆشتی چ ئاژه‌ڵێك ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێت...؟ (حوشتر)
پ47/ مزگه‌وتی(صواف) له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر حسابی كێ دروستكراوه‌؟ (محمد محمود الصواف).
پ48/(شه‌یتان)له‌ چی دروست كراوه‌ ..؟ (ئاگر).
پ49/- یه‌كێك له‌ خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی(18)ساڵ حوكمی كرد كورته‌باڵاش بوو؟(المعتصم بالله).
پ50/ حوكمی(ئیستیمنا_هێنانه‌وه‌ ی مه‌نی به‌ده‌ست) له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی زانایانی موسڵمان چییه‌...؟(حه‌رامه‌- مه‌گه‌ر بۆخۆپاراستن له‌زینابێ‌).
پ51/ حه‌زره‌تی(یوسف)چه‌ند رۆژ له‌ ناو بیر مایه‌وه‌؟ (3ڕۆژ).
پ52/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ ناوی چی بوو كه‌ شه‌هید كرا عه‌رشی په‌روه‌ردگار هاته‌ له‌رزین..؟(سه‌عدی كوڕی مه‌عاز).
پ53/ یه‌كه‌م نێردراو(رسول)بۆ سه‌رزه‌وی كێ بوو؟ (نوح).
پ54/ كامه‌ په‌یامبه‌ر دارتاش بوو.. ؟(زه‌كه‌ریا)
پ55/ مانای وشه‌ی (ڕه‌مه‌زان) چی یه‌.. ؟(زۆرگه‌رم).
پ56/گه‌لی(أصحاب اڵایكه‌)قه‌وم و گه‌لی چ په‌یامبه‌رێك بوون..؟ (حه‌زره‌تی شوعه‌یب).
پ57/ ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ چییه‌ كه‌ ده‌چێته‌ لای فاڵچی و باوه‌ڕی پێده‌كات...؟ (40ڕۆژ عیباده‌تی قبوڵ نابێ‌، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێبكات كافر ده‌بێت).
پ58/ یه‌كه‌م كه‌س له‌ جیهاندا كه‌ یادی له‌ دایكبوونی په‌یامبه‌ر(محمد)ی كرده‌وه‌ كێ‌ بوو...؟ (سوڵتان موزه‌فه‌ر كۆكبری).
پ59/ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان ئیمامی شافعی(ر.خ) رۆژانه‌ چه‌ند قورئانی ده‌خوێند..؟ (ڕۆژێ‌ خه‌تمێك) .
پ60/ به‌ته‌مه‌نترین په‌یامبه‌ر كامه‌ بوو كه‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێكراوه‌..؟ (حه‌زره‌تی نوح).
پ61/ چه‌ند ساڵ جارێك ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی خۆی له‌ هه‌مان وه‌رز و له‌ هه‌مان ڕۆژی پێشووی خۆی..؟ (36 ساڵ جارێك).
پ62/ كێ‌ هه‌ڵَگری ئاڵای موسڵمانه‌كان بوو له‌ شه‌ڕی ئوحود..؟ (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص).
پ63/ كێ مێژووی كۆچی داهێنا..؟ (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)
پ64/ كێ‌ فه‌رمانده‌ بوو له‌ ڕزگاركردنی میسڕدا..؟ (عه‌مری كوڕی عاص).
پ65/ (جن)ه‌كان له‌ چی دروستكراون...؟ (هه‌ڵمی ئاگر).
پ66/ ئه‌و كه‌سه‌ كێ‌ بوو كه‌ گه‌وره‌ترین پیاوی كافرانی كوشت و گه‌وره‌ترین پیاوی موسڵمانانی شه‌هید كرد..؟ (وه‌حشی كوڕی حه‌رب)
پ67/ ژماره‌ی خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی چه‌ند بوو..؟ (37 خه‌لیفه‌)
پ68/ ئه‌مه‌ چ خواردنێكه‌ پاش خواردنی نابێ بڵێی"خوایه‌ له‌وه‌ چاكترمان بده‌یتێ‌..؟ (شیر).
پ69/ یه‌كه‌م كێو كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دانرا له‌ كوێ‌ بوو به‌ناوی چی بوو...؟ (له‌مه‌ككه‌ به‌ناوی أبی قبیس).
پ70/ كامه‌ په‌یامبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار زرێ و قه‌ڵغانی دروست كرد..؟ (داود).
پ71/ ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئاگری دونیا به‌ تینه‌..؟ (70 جار).
پ72/ كام پێغه‌مبه‌ر(كه‌عبه‌)ی بنیاتنا؟ (إبراهیم).
پ73/ گه‌لی چ په‌یامبه‌رێك به‌ تاوانی نێربازی ناسرا بوون....؟ (لوگ).
پ74/كام په‌یامبه‌ر به‌منداڵی قسه‌ی كردووه‌....؟ (حه‌زره‌تی عیسا).
پ75/ ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ چه‌نده‌ كه‌ له‌ناو ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی دان؟(57 وڵات).
پ76/له‌ وتاری حه‌جی ماڵئاوایی كام هاوه‌ڵ بوو كه‌ وتاره‌كه‌ی په‌یامبه‌ری دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵك گوێی لێبێ...؟ (ڕه‌بیعه‌ی كوڕی ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف).
پ77/ ڕه‌نگی به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ی (كه‌عبه‌) پێشتر چۆن بوو.؟ (سپی).
پ78/ مزگه‌وتی (جه‌لیل خه‌یات) پاش (10)ساڵ كار كردن تێیدا، كه‌ی ته‌واو بوو..؟ (20/1/2007).
پ79/ كام په‌یامبه‌رمزگه‌وتی(أقصا دروست كرد ..؟ (یعقوب).
پ80/ دووه‌م ئافره‌ت كه‌ موسڵمان بوو ناوی چی بوو ..؟ (أم الفچل).
پ81/ ئه‌م په‌یامبه‌ره‌ كامه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ناوی لێناوه‌ كه‌پێش ئه‌و هیچ كه‌س ئه‌و ناوه‌ی لێ نه‌بووه‌..؟ (یه‌حیا).
پ82/ ته‌مه‌نی په‌یامبه‌ر(إبراهیم)چه‌ند ساڵ بوو كه‌ په‌یامبه‌ر(إسحاق)له‌دایك بوو..؟ (100ساڵ).
پ83/ ئیمامی عه‌لی(ر.خ)له‌(17)ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی(40)ی كۆچی شه‌هید كرا به‌ ده‌ستی كێ‌..؟(عبدالرزای خوارجی).
پ84/ داود په‌یامبه‌ر و سوله‌یمانی كوڕی له‌ سه‌ر چیای سه‌هبۆن له‌ چ شارێك نێژراون...؟ (قودس).
پ85/ له‌ جه‌نگی (ته‌بوك) ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رانی موسڵمانان چه‌ند هه‌زار كه‌س بوون ..؟ (30هه‌زار).
پ86/شوعه‌یب په‌یامبه‌ر له‌ نزیك چ شارێك نێژراوه‌...؟ (سه‌لت).
پ87/ ده‌وروبه‌ر و ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز چه‌ند بتی تێدابوو پێش له‌ ناوبردنیان ..؟ (360بت).
پ88/كام هاوه‌ڵ به‌(وه‌رگێڕی قورئان)ناسراوه‌....؟ (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود).
پ89/ ژماره‌ی پاسه‌وانانی دۆزه‌خ چه‌ندن...؟ (19فریشته‌).
پ90/هۆنیارێكی عه‌باسی به‌ خواپه‌رستی و مه‌سه‌له‌ ویژدانییه‌كان ناوبانگی ده‌ركردبوو...؟ (ئه‌بو عه‌تاهیه‌).
پ91/هه‌ر دوو خه‌لیفه‌(عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب)و(ئه‌بوبه‌كری سددیق)له‌ كوێ‌ نێژراون...؟ (ته‌نیشت په‌یامبه‌رمان محمد(ص) .
پ92/یه‌كه‌م په‌یامبه‌ر كامه‌ بوو یاسای(جیهاد)ی له‌پێناوی خوا جێ به‌جێ كرد ..؟ (ئیدریس).
پ93/ یه‌كه‌م ئه‌ندازیار له‌ ئیسلام ناوی چییه‌ ..؟ (سه‌لمانی فارسی).
پ94/ به‌پێی فه‌رمووده‌ی په‌یامبه‌رمان(ص)ژماره‌ی سه‌رجه‌م په‌یامبه‌ران چه‌نده‌...؟ (124000).
پ95/ئه‌و پیشه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو په‌یامبه‌ران كردوویانه‌ چییه‌...؟ (شوانی).
پ96/ كێ سه‌ر له‌ نوێ بیری (زه‌مزه‌م)ی دۆزی یه‌وه‌ و هه‌ڵیدایه‌وه‌ ..؟ (عه‌بدولموته‌لیب).
پ97/ یه‌كه‌م مزگه‌وت كه‌ له‌ مه‌دینه‌ دروستكرا ڕووه‌ و كوێ بوو ..؟ (بیت المقدس).
پ98/ ئه‌و چوار ئاژه‌ڵه‌ كامانه‌ن كه‌ زه‌كاتیان لێ‌ ده‌رده‌كرێ‌...؟ (مانگا و حوشتر و مه‌ڕ و بزن).
پ99/كامه‌ په‌یامبه‌ر له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا سه‌ری بڕا له‌ لایه‌ن گه‌له‌كه‌ی...؟ (یه‌حیا).
ژماره‌ی بینین‌ : 6822
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll