هۆكاره‌كانی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ هه‌یفا وه‌هبی‌ له‌ مێرده‌كه‌ی‌
09/11/2012

هه‌یفا وه‌هبی‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ هه‌واڵی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو هشیمه‌ی‌ مێردی‌ راگه‌یاند دوای‌ هاوسه‌رگیرییه‌ك كه‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵی‌ خایاند.

هه‌یفا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ له‌یه‌كتری‌ جیابنه‌وه‌ و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی‌ هاوڕێیه‌تی‌ و رێزگرتن له‌نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی‌ پێكه‌وه‌ ژیاون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ هه‌یفاو مێرده‌كه‌ی‌ ناكۆكی‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوانیانه‌وه‌و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ی‌ له‌یه‌كتری‌ جیابنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ سه‌رقاڵی‌ هه‌یفا به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ و ئاماده‌نه‌بونی‌ له‌ماڵه‌وه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ دروستبونی‌ ناكۆكییه‌كان بووه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ روبه‌ڕووی‌ ئیحراجی‌ ده‌بوویه‌وه‌ كاتێك پڕوپاگه‌نده‌ له‌ میدیاكان سه‌باره‌ت به‌ هه‌یفا وه‌هبی‌ بڵاوده‌بویه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان رونیانكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ زۆری‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان دروستكردووه‌ بڵابونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ "ته‌حه‌روش" پێكردنی‌ هه‌یفا وه‌هبی‌ بوو له‌لایه‌م مه‌لیكه‌ی‌ به‌حره‌ینه‌وه‌ له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌حره‌ین ئه‌و كاته‌ی‌ پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك یه‌خت گه‌شتیان كردبوو.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌یفا وه‌هبی‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌و دواتر رۆژنامه‌ی‌ "الدیار" لوبنانی‌ كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ داوای‌ لێبوردنی‌ كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌یفاو میرده‌كه‌ی‌ له‌یه‌كتری‌ جیابونه‌وه‌.

ژماره‌ی بینین‌ : 3530
زیاتر ...
‌من كوڕێكم خۆش ده‌وێت ...
ژماره‌ی بینین : 4935
ناوى ڕاسته‌قینه‌ى به‌شێك له‌ هونه‌مه‌ند عه‌ره‌به‌كان ...
عه‌لا خانم له‌ مردن رزگارى بوو ...
بەوێنە ...هاوسەری ڕاستەقینەی شەهرەزاد ببینە ...
چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە ...
کامکاران پێشنیارێکی یەک ملیار دۆلاری ڕەتدەکەنەوە ...
له‌تیفه‌ تونسى باسى هاوسه‌گیرى له‌گه‌ڵ كازم ساهیر ده‌كات ...
نیان عه‌بدوڵا توشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه‌ ...
ڤیدیۆ...تائێستا تارا ڕەسولتان بێ چاوێلكە بینیوە؟ ...
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌م خه‌ليفه‌ى داعش بكوژێت" ...
سبیل جان بە هۆنراوەیەکی هێمن حه‌مید سەرسامە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll