شه‌یتانه‌كه‌ی‌ سه‌ر زه‌وی‌
24/11/2012
ئیزاك باشویس سینگر. سه‌دو دووساڵ به‌ر له‌ئێسته‌ له‌دایك بووه‌. به‌نوسه‌رێكی‌ غه‌ریبه‌ی‌ ئه‌مریكایی‌ ناسراوه‌. له‌خانه‌واده‌یه‌كی‌ یه‌هودی‌ له‌دایك بوه‌. باوكی‌ ئیزاك و باپیره‌ گه‌وره‌شی‌ هاخامی‌ جوله‌كه‌بوون. ئیزاك له‌باره‌ی‌ منداڵی‌ خۆی‌ و ئه‌وكاته‌ی‌ باوكی‌ یه‌كێك بوه‌ له‌دادوه‌ره‌كان و له‌هه‌مان كاتیشدا زۆر هه‌ژار بوون  باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌ژاری‌ و ئاواره‌ی بونه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ باش بۆ دنیابینی‌ ئه‌و، پاشان ئه‌و دۆخه‌ی‌ منداڵی‌ له‌ناو رۆمانه‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ئاشنابوونی‌ ئه‌و منداڵه‌ هه‌ژاره‌ به‌ئه‌ده‌ب و نوسین په‌یوه‌ندی‌ به‌ برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌ بووه‌

ئه‌و برایه‌ی‌ ناوی‌ ئیزرائیله‌. بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ برابچوكه‌كه‌ی‌ ئاشنابكات به‌كتێب و هه‌ر له‌رێگه‌ی‌ ئه‌ویشه‌وه‌ نزیك بێته‌وه‌ له‌ناسینی‌ فیكری‌ فه‌یله‌سوفه‌كان به‌تایبه‌تی‌ سپینۆزای‌ فه‌یله‌سوف. خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌شی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌نوسه‌ره‌كان.  به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی‌ زه‌واج ده‌كات ئیدی‌ لێیان دور ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌م نوسه‌ره‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك جوله‌كه‌یه‌ وه‌ك هه‌موو جوله‌كه‌كانی‌ تر له‌سه‌رده‌می‌ قه‌تڵوعامی‌ جوله‌كه‌دا به‌ره‌و ئه‌مریكا سه‌فه‌ر ده‌كات و له‌وێ‌ نیشته‌جێده‌بێت  تاكۆتایی‌ هاتنی‌ ژیانی‌
.

سه‌ره‌تای‌ ئاواره‌یان بۆ ئه‌مریكا خۆی‌ به‌ " ونبویێك له‌ئه‌مریكا" ناوده‌بات. سه‌رتا له‌یه‌كێك له‌رۆژنامه‌ لۆكاڵیه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ تێیدا ده‌ژیت كارده‌كات. هه‌رچه‌نده‌ زمانه‌كه‌ی‌ ئه‌و زمانێكی‌ لۆكاڵی‌ بوو به‌زمانێكی‌ جوله‌كه‌ ده‌ینوسی‌. خۆی‌ له‌و باره‌وه‌ باوه‌ری‌ وایه‌ كه‌س گرنگی‌ به‌و زمانه‌ی‌ نه‌ده‌دا من ده‌مه‌ویست پێی‌ بنوسم. ئه‌مما هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌نوسینه‌كانیدا دیاربوو شێوه‌ قه‌ڵه‌مێكه‌ جیاوازه‌ له‌وانی‌ تر. ئیدی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ سالاَنی‌ 1944 یه‌كه‌مین رۆمانی‌ خۆی‌ چاپكرد و ده‌زاگایه‌كی‌ چاپ كه‌ لۆبی‌ جوله‌كه‌بوون هاوكاریان كردوه‌ ورده‌ ورده‌ توانای‌ ئیزاك له‌ نوسینی‌ چیرۆك و رۆماندا ده‌رده‌كه‌وێت. و ده‌بێته‌ سه‌رتایه‌ك بۆی‌. " ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ له‌م نوسه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ وازی‌ له‌نوسینی‌ زمانی‌ دایكی‌ نه‌هێنا. تابویه‌ نوسه‌رێكی‌ جیهانی‌. " وه‌رگێڕ
". 

یه‌كێك له‌ و كێشانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م ئیزاك دابوون. ئه‌وه‌بوو هه‌میشه‌ ده‌یه‌ویست به‌زمانی‌ دایكی‌ بنوسێت. ئه‌مه‌ش بویه‌ هۆی‌ دره‌نگ ناساندنی‌ به‌ جیهان. به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك نوسین و رۆمان و چیرۆكی‌ وه‌رگێڕانه‌ سه‌ر زمانی‌ ئینگلیزی‌ و پاشان به‌شێك له‌ كتێبه‌كانی‌ بۆزیاتر له‌ "50" زمان وه‌رگێڕان. ئیدی‌ ئه‌م نوسه‌ره‌ جوله‌كه‌یه‌ بویه‌یه‌كێك له‌نوسه‌ره‌ ئاشناكانی‌ دونیا. هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد ببێته‌ یه‌كێك له‌و رۆمان نوسانه‌ی‌ كاندید بێت بۆ خه‌لاَتی‌ نۆبڵ.  له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌وه‌ بۆ چی‌ به‌زمانه‌كانی‌ تر نانوسێت. باوه‌ری‌ وایه‌ " ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌نیه‌ كه‌ من نوسه‌رێكی‌ یه‌هودی‌ په‌رست بم. چون من مێژووی‌ یه‌هودیه‌ت نانوسمه‌وه‌. به‌ڵكو رۆمان ده‌سنوم. ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یكه‌م نوسینه‌وه‌ی‌ ئه‌زمونی‌ ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆم و په‌یوه‌ندیه‌كی‌ توندوتۆڵی‌ منه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هونه‌ره‌دا. ئه‌و زمانه‌ش پێی‌ ده‌نوسم له‌ رۆحمه‌وه‌ نزیكه‌". له‌دوا نوسینه‌كانیدا هه‌ست به‌ كاریگه‌ری‌ تۆلستۆی‌ و جیخۆف ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م رۆمان نوسه‌ جوله‌كه‌یه‌.  له‌سالاَنی‌ 1978 ئه‌وكاته‌ی‌ كاندیدكرا بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌لاَتی‌ نۆبڵ. له‌یه‌كێك له‌قسه‌كانیدا ده‌ڵێت " هیچ زمانێك وه‌ك زمانی‌ دایك ناتوانێت شه‌رحی‌ رۆح بكات، پێش بینش ده‌كات تا دوای‌ سه‌د ساڵی‌ تر مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی‌ زۆرده‌بێت و ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ زۆر بوو ئینجا زمانه‌ مردوه‌كان زیند ده‌بنه‌وه‌
". 

دونیای‌ ئیزاك. دونیای‌ شه‌به‌ح و شه‌یتانه‌كانی‌ سه‌ر زه‌ویه‌

ئه‌م نوسه‌ره‌ نزیكه‌ی‌  چوارده‌ رۆمان و ده‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی‌ هه‌یه‌. زۆربه‌ی‌ رۆمان و نوسینه‌كانی‌ وه‌رگێڕاونه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ ئینگلیزی‌ و زمانه‌كانی‌ تری‌ جیهان. رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز هه‌موو ساڵێك رۆمانێك چاپ ده‌كات و به‌سه‌ری‌ ده‌كاته‌وه‌. بۆیه‌ رۆمانی‌ " ئه‌یوب له‌ مێژودا" به‌زمانی‌ ئنیگلیزی‌ چاپ و په‌خشكرد. ئه‌م رۆمانه‌ چیرۆكی‌ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ له‌روسیای‌ ستالین چی‌ رویداوه‌. نزیكایه‌تیه‌كه‌ی‌ زۆر له‌نێوان ئه‌م رۆمانه‌و رۆمانه‌كانی‌ تۆلستۆیدا هه‌یه‌. چون هه‌موو ئازار و كێشه‌كانی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ باسده‌كات له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون. هه‌روه‌ك چۆن تۆڵستۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد. كۆی‌ چیرۆكی‌ ئه‌م رۆمانه‌ قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و میله‌تانه‌ی‌ به‌هۆی‌ شوناسی‌ خۆیانه‌وه‌ راوده‌نرێن و ئاواره‌ده‌كرێن و روبه‌ری‌ له‌ناو چوون ده‌بنه‌وه‌. خۆشی‌ له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ خه‌لاَتی‌ نۆبڵدا ده‌ڵێت" خۆشحاڵه‌ توانیبێتی‌ كارێكی‌ باش بكات. چون هه‌میشه‌ شته‌ بچوكه‌كان ده‌بنه‌ موڵكی‌ خه‌ڵكی‌ گه‌وره‌. ئه‌وانه‌ی‌ له‌بیرده‌كرێن دواجار ده‌بنه‌ شوێنی‌ بیركردنه‌وه‌". 

ئیزاك له‌و كاته‌وه‌ی‌ چوه‌ته‌ نیویۆرك و ده‌ستیكردوه‌ به‌نوسین. عاده‌ده‌ته‌ن هه‌موو رۆژێك چه‌ند سه‌عاتێك چوه‌ته‌ پشت مێزه‌كه‌ی‌ خۆی‌ و ده‌ستیكردوه‌ به‌نوسین. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیدی‌ ماندوبوه‌ له‌نوسین و خوێندنه‌وه‌. چه‌ند سه‌عاتێك به‌پێ‌ به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا پیاسه‌ی‌ كردوه‌. خۆشی‌ یه‌كێك بوه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ گۆشتی‌ نه‌خواردوه‌ گیا خۆر بوه‌. وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت." گۆشت له‌به‌رئه‌وه‌ ناخوات سه‌لامه‌ت بێت. به‌ڵكو له‌به‌رخاتری‌ سه‌لامه‌تی‌ گیانداره‌كان گۆشت ناخوات". له‌كاتی‌ پیاسه‌كردنه‌كانیشدا هه‌میشه‌ هه‌ندێك دانی‌ كریوه‌ تا له‌ هه‌رشوێنێك كۆتره‌كان ببینێت دانیان بداتێ‌. یه‌كێكه‌ له‌و نوسه‌رانه‌یه‌ كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ناو رۆمانه‌كانیدا كاره‌كته‌ری‌ شه‌به‌ح و شه‌یتانی‌ بونی‌ هه‌یه‌. بۆیه‌ برێك به‌شه‌یتانه‌كه‌ی‌ زه‌وی‌ ناوی‌ ده‌به‌ن.  له‌كۆتایه‌كاندا ئه‌و سالاَنه‌ی‌ نیۆیۆرك زۆر زستانه‌كه‌ی‌ ساردبوو به‌جێیی‌ هێشت و رویكرده‌ فلۆریدا. له‌یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ له‌ساڵی‌ 1991 هه‌واڵی‌ مه‌رگی‌ ئه‌و رۆمان نوسه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ هه‌میشه‌ له‌ناو ئینگلیزه‌كان ده‌ژیا و به‌ زمانێكی‌ جیاوازتر ده‌ینوسی‌


"
هه‌موومان وه‌ك سه‌رنشینێكی‌ سه‌ر شه‌ترنج یاری ده‌كه‌ین.  ئه‌مه‌ په‌یامی‌ یه‌كێكه‌ له‌ رۆمانه‌كانی‌ ئه‌م نوسه‌ره‌".
ژماره‌ی بینین‌ : 1829
زیاتر ...
  عه‌باس محه‌مه‌د
Scroll