کورته‌ چیرۆکێکی جه‌زائیریه‌ک
18/12/2012

گەنجێکی جەزائیری ،،،، ! وولاتەکەی جێ هێشت و بەرەو لەندەن بەدوای کاردا ..

دەستی کرد بە گەران بەدوای کاردا کە بەس بێ بۆ بژێوی ژیانی

رۆژان تێپەرین و گەنجەکە لەم شارە کاری دەست نەکەوت
...

هەر ئەو رۆژە یەکێک لە هۆتێلەکان لە رۆژنامە بلاویان کردەوە کە پێویستیان بە کارمەندە

گەنجەکە رۆژێک بەر لە دەست پێ کردنی ناو نوسکردن و جاو پێکەوتن بلاوکراوەکەی بینی ...

رۆشت و بینی کەسانی تریش نۆرەیان گرتوە بۆ جاوپێکەوتن

نۆرەی ئەو هات و رۆشتە ژوورەوە

بەرپرسی جاودێری پرسیاری و ناو و شارەزایی و شوێنی نیشتەجێ بوون و هەندێ پرسیاری تری لێ کرد ... ~

بەر لە کۆتایی هێنان بە چاوپێکەوتنەکەی بەرپرسەکە داوای کرد لەگەلیدا بێت

بۆ

خواردنەوەی عەرەق ... !!

ئەم داواکاری زۆر قورس بو بۆ گەنجێکی جەزائیری موسولمان !!

سەرەتا زۆر پەرۆش بوو بۆ کارەکەی بەلام ئەم داواکاریە وای کرد کە

نیگەران بێت وە ترسا لەوەی گەر رەتی کاتەوە کارەکەی لە دەست بچێت

بۆیە بریارەکە بۆ ئەو زۆر سەخت بوو ... نەی ئەزانی چۆن بلێت کە ئەو

عەرەق ناخواتەوە ... !!

بەرپرسەکە دووبارە داوای لە گەنجەکە کردەوە کە عەرەقی لەگەل بخواتەوە

بەلام ئەمجارە گەنجەکە زۆر بە خێرایی ووتی : من عەرەق ناخۆمەوە

جونکە موسولمانم !!

بەرپرسەکە سەری سورما و زۆر بە تووندی کێشای بە مێزەکە و

ووتی : کارەکەت بردەوە و دەستت کەوت هەر بەیانیش زوو دێیتە

سەر کارەکەت و دەست پێ دەکەیت !!

گەنجەکە زۆر سەری سورما و ووتی : بەلام چۆن ؟!

بەرپرسەکە ووتی : ئێمە لەم هۆتێلە بەدەست فەرمانبەرەکانمان

ئەنالێنین بەهۆی سەرخۆشی و زۆر خواردنەوەی عەرەق و پشت گوێ

خستنی کارەکەیان کە بۆتە هۆی کێشەی زۆر بۆ هۆتێڵ و گەشتیاران

بۆیە هەلساین بە بلاوکردنەوەی لە رۆژنامە بۆ کارمەند ، وە مەرجی

سەرەکیمان ئەوەبوو کە فەرمانبەرەکەمان نابێ عەرەق بخواتەوە

بۆیە داوامان لەهەموو پێشکەشکارانی کارەکە دەکرد کە عەرەق بخۆنەوە

بەلام کەسیان رەتیان نەکردەوە جگە لە تۆ ..!!

گەنجەکە دلی زۆر خۆش بوو لە خۆشیا سوجدەی شوکری برد و ووتی:

الحمد لله الذي أنعم علي بنعمة الإسلام والعزة بديني

سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە نیعمەتی ئیسلامی پێدام و بە ئایینەکەم سەربەرزی کردم

ئەم چیرۆکە لە کتێبی '' الهزيمة النفسية عند المسلمين '' لەلایەن

عبدالله الخاطر ەوە نوسراوە
 
ژماره‌ی بینین‌ : 5738
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll