جۆره‌کانی ڕۆمانسیه‌ت : به‌شی چواره‌م
12/07/2012
 
ڕۆمانسیه‌ت له‌مۆسیقادا  
له‌به‌شی یه‌که‌م دا پێناسی ڕۆمانسیه‌ت له‌خۆشه‌ویستیداو له‌به‌شی دووه‌م ڕۆمانسیه‌ت له‌هونه‌رداو له‌به‌شی سێهه‌م ڕۆمانسیه‌ت له‌زماندا کرا . به‌و هیوایه‌ی بتوانین به‌شی چواره‌می ڕۆمانسیه‌ت که‌مۆسیاقایه‌ بنوسین و به‌دڵی ئێوه‌ی هاوڕێ و خوێنه‌ری خۆشه‌ویست بێت .
ڕۆمانسیه‌ت له‌مۆسیقادا :
زۆر به‌کورتی ..
ڕۆمانسیه‌ت له‌مۆسیقادا مێژویه‌کی پڕشنگداری هه‌یه‌ له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیادا چونکه‌ ئه‌وان بوون که‌یه‌که‌م وڵات بوون ئه‌م داهێنانه‌یان کردو په‌ره‌یان پێداو هه‌م وه‌کو ڕۆمانسیه‌ت له‌ئه‌ده‌ب و نوسین و وێژه‌داو هه‌م وه‌کو دنیای مۆسیقا که‌مه‌زنترین کاری ڕۆحانیه‌ت و شیکاری ده‌رونزانی و دنیای ئارامی له‌ناخی مرۆڤه‌کانداو وشه‌و واتاو ئاوازو خۆشی دروست کردن و .. هتد . ‌ئه‌مه‌ هه‌مووی ده‌رهاویشته‌ی کاری جوانی مۆسیقایه‌و خزمه‌ت و داهێنانه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و بۆ هونه‌رمه‌ندان و که‌سه‌ هه‌ست ناسکه‌کانی نزیک له‌مۆسیقاو دنیای ڕۆمانسیه‌ت به‌تایبه‌تی . هه‌روه‌کو وتمان ئه‌ڵمانیه‌کان یه‌که‌م نه‌ته‌وه‌ بوون که‌درکیان به‌مۆسیقاو گرنگی مۆسیقای ڕۆمانسیه‌ت کردو داهێنانیشی هه‌ر له‌لایه‌ن خۆیانه‌ بووه‌ بۆ نمونه‌ نوسه‌رو بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی ( جان بول ڕیخته‌ر  1763/ 1825 ) ( فردریک شلیگل 1772/1829 )  له‌کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ئه‌م بیرمه‌نده‌ مۆسیقیانه‌ زۆر گرنگییان دا به‌مۆسیقاو هونه‌رو داهێنان له‌کاری هونه‌ری ڕۆمانسیه‌تداو دایانناوه‌ به‌شاده‌ماری ژیان و مێژوی سه‌رده‌می مه‌ده‌نیه‌ت و ئامرازی خۆشبه‌ختی و فه‌نتازیای جوانی و شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی . له‌ڕاستیدا ئه‌م دوو بیرمه‌نده‌ ئه‌ڵمانی یه‌ ڕۆمانسیه‌تی مۆسیقایان داناوه‌ به‌هونه‌ری داهێنان و بڕبڕه‌ی پشتی ژیانی سه‌رده‌میانه‌و به‌رده‌وامی چێژو ئاره‌زوه‌ خۆشه‌کانی ئاده‌میزاد به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه‌و مه‌عریفیانه‌ چونکه‌ مۆسیقا زانسته‌و دنیای ڕۆمانسیه‌تیش هونه‌ره‌‌ .
ڕۆمانسیه‌ت له‌هونه‌ری مۆسیقادا وه‌کو پێشکه‌ش کردنی دوو هونه‌ر له‌یه‌ک کاتدا وه‌کو دوو کار له‌یه‌ک کارداو پێشکه‌ش کردنی دوو زانست له‌یه‌ک وانه‌دا وایه‌و ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نی یه‌و ده‌بێت مرۆڤی به‌هره‌مه‌ندو هونه‌رمه‌ند ئه‌م کاره‌ بکات چونکه‌ به‌کارهێنانی هزری زۆرو توانای زۆری ده‌وێت و ئه‌مه‌ش له‌گیان و هه‌ستی خه‌ڵکانێکی که‌مدا دروست ده‌بن که‌تایبه‌تن و له‌بواری عه‌قڵیشدا زیره‌کن و هه‌ست و هزری ئه‌م بیرمه‌ندانه‌ له‌خه‌ڵکانی ئاساییدا بوونیان نی یه‌ بۆیه‌ هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ن‌ سه‌رچاوه‌ی شارستنیه‌ت و مێژوو شانازی گه‌لێکن . ‌
یه‌کێک له‌هه‌ره‌ مه‌زنترین که‌سایه‌تی یه‌ به‌ناوبانگه‌کانی جیهان و که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاوه‌و مامۆستای موزیک و سه‌مفۆنیای جیهانی ڕاسته‌وخۆش کاری کردۆته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ، موزیکزانی ئه‌ڵمانی ( لودڤیگ ڤان بیتهۆڤن 1770 / 1827 ) بووه‌ که‌له‌شاری ( بۆن ) ی ئه‌ڵمانی هاتووه‌ته‌ دنیاوه‌و له‌ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسادا کۆچی دوویی ده‌کات و‌ که‌به‌هه‌مان شێوه‌ی بیرمه‌ندانیتر سه‌رچاوه‌و دڵی ڕۆمانسیه‌تی موزیکه‌و مه‌زنترین مامۆستای ئاماده‌کاری سه‌مفۆنیای جیهانی یه‌و به‌زۆربه‌ی زۆری خوێنه‌ری به‌ڕێز ئاشنایه‌و پێویست ناکات من بیناسێنم و زیاتر له‌سه‌ری بدوێم . 
که‌واته‌ بۆمان ده‌رکه‌وت که‌وڵاتی ئه‌ڵمانیاو له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه‌ که‌ده‌کاته‌ نزیکه‌ی 350 ساڵ پێش ئێستا سه‌رچاوه‌ی دروست بوونی ڕۆمانسیه‌تی مۆسیقان و خاوه‌نی ئه‌و شانازی یه‌ مرۆیی یه‌ن که‌دنیایان به‌عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ ڕوناک کردۆته‌وه‌و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیان کردوه‌ .
حه‌مید عه‌زیز .  
ژماره‌ی بینین‌ : 1314
کۆمێنت
1. bahast
07/12/2012
shaja
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
هۆتێلە هەرزانەکانی شارێکی چین پێشوازی لە هاوڵاتیانی عێراقی ناکەن‎ ...
دەڵێ شەش ساڵە سێكسی توندم لەگەڵدا دەكات ...
‌ئەم هەڵانە هۆكارن بۆ كەمبونەوەی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری ...
سێ باشترین ڕاهێنانەکان بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى ...
‌تەوەقەكردن زیانی هەیە ؟ ...
نەمسا بە دوای فێڵی پەنابەرانەوەیە ...
‌وێنەیەكی دەگمەنی سەندرێلای عەرەب لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆوە ...
خواردنەوە كحولییەكان ساڵانە 4 ملیۆن كەس دەكوژێت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll